2025-10-05 1238 جار خوێنراوەتەوە

شه‌رع بڕیارێكى قورس له‌دژى كورد ده‌رده‌كات‌و نه‌ورۆز له‌بۆنه‌كاندا ده‌سڕێته‌وه‌

بڕیارێکی ئەمدواییەی حکومەتی کاتی سوریا کە تایبەتە بەدیاریکردنی پشوو و ڕێوڕەسمه‌ فەرمیه‌كان لەو وڵاتەدا، ناڕه‌زایی كوردى لێكه‌وته‌وه‌...

چالاکوانان‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردی له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ڵێن، ئەو فەرمانەى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌ریكردوه‌ به‌دیاریكردنى 21ى ئادارى هه‌موو ساڵێك به‌ڕۆژى دایك‌و سڕینه‌وه‌ى نه‌ورۆزو باسنه‌كردنى، هه‌مان بڕیاری پێشووی ڕژێمی بەعسه‌.

لە 29ی ئەیلولى ئه‌مساڵدا حکومەتی سوریا بڕیارێکی نوێی دەرکردووه‌و تێیدا سه‌رجه‌م پشووه‌ فەرمی‌و ڕێوڕەسمەکانی لەسوریادا دیاریکردووه‌.

دیاریكردنى 21ى ئادارى هه‌موو ساڵێك به‌ڕۆژى دایك‌و سڕینه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزو ئاماژه‌ پێنه‌كردنى، هه‌تا دێت ناڕه‌زایی توند به‌دواخۆیدا ده‌هێنێت‌و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌، ئیداره‌ى خۆسه‌ر به‌فه‌رمى دژى ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع بێته‌ ده‌نگ‌و هه‌ڵوێستى توند نیشان بدات.

لەچوارچێوەی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی توندو هەڵاواردنی نەتەوەیی لەدژی کورد لەسوریا، حکومەتی بەعس لەساڵی 1988 فەرمانی کۆماریی ژمارە 104ی دەرکردو ڕۆژی 21ی ئاداری وەک پشووی فەرمی بۆ یادی ڕۆژی دایک ناساند.

کوردانی ڕۆژئاواى كوردستان دواى نه‌مانى به‌عس له‌وڵاته‌كه‌یان، ئێستا ده‌بێت ئازار ببیننه‌وه‌ به‌ده‌ست هه‌مان ئه‌و بڕیاره‌وه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ژێر ئاڵاى حكومه‌تێكى نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع.

میدیاو چالاکوانان‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کورد له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان، پێیانوایه‌، ئه‌و بڕیاره‌ى شه‌رع كاتێك 21ى ئادارى هه‌موو ساڵێكى به‌ڕۆژى دایك ده‌ناسێنێت‌و هیچ باسێكى نه‌ورۆز ناكات له‌كاتێكدا به‌جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى خۆى ده‌زانێت، كه‌واته‌ هه‌مان دژایه‌تى له‌به‌شار ئه‌سه‌وه‌ بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌میرات به‌جێماوه‌.

هه‌ر له‌و بۆنه‌ فه‌رمیانه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ناساندوویه‌تى، 8ى کانوونی دووەمى هه‌موو ساڵێكیشى گرتەوە، واته‌ ئەو ڕۆژەی ده‌سته‌ى تەحریر شام دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت.

کوردانی سوریاو دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەم فەرمانە بەڕێوشوێنێکی دیكه‌ى ئارەزوومەندانە لەدژی ئەوان دەزانن‌و ئەوان دەڵێن کە نەبوونی پەرلەمانێکی گشتگیر یان ئەنجومەنی گەلی سوریا، فەرمانەکان بەنادروست‌و یەکلایەنە دەکات.

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی