2025-10-04 4978 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى حه‌نانه‌و دوا هه‌ناسه‌ى عێراق

حه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگى له‌خۆگرت.. كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ترس‌و له‌رزى له‌ناو دڵى به‌شدارانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دروستكردووه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسى دوا هه‌ناسه‌كه‌ى عێراق كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 11ى 11ى ئه‌مساڵه‌.

ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى له‌ناوچه‌ى حه‌نانه‌ى ناوه‌ڕاستى شارى نه‌جه‌ف، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ڕێكخرا، سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برا.

ئەیاد محه‌مەداوی پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی سەدری، وردەکارییەکانی کۆبوونەوەكه‌ى ئاشکراکرد، ئه‌و ده‌ڵێت:"لەلایەن موقتەدا سەدره‌وه‌ له‌ناوەڕاستی شارى نەجەف كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێكخراو سەرجەم پەرلەمانتارانی دەستلەکارکێشاوەى سەدری له‌م خوله‌و هەروەها پەرلەمانتارانی پێشووی كوتله‌ى ئەحرارو هاوپەیمانی سائیرونیش ئامادەیبوون".

مه‌حمەداوی ئاماژەی بەوەداوه‌، لەکۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەدر جەختیان لەکۆمەڵێک بناغەی فیکری‌و ئایدیۆلۆژی کردووه‌ته‌وه‌ کە هەڵوێستی سەدرییەکان لەسەر پرۆسەی سیاسی لەعێراق دیاریده‌كات.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى حه‌نانه‌دا، سه‌در جه‌ختى له‌سه‌ر بایكۆتى هەڵبژاردن كرده‌وه‌و وتى:"پێویسته‌ هه‌موان ئه‌وه‌ بزانن، ڕەنگدانەوەی بایكۆت هەڵوێستێکی پرەنسیپی‌و ئایدیۆلۆژییە کە بەرژەوەندییە سیاسییە تەسکەکان تێدەپەڕێنێت‌و ڕەتکردنەوەی ڕادیکاڵانەی نادادپەروەریی‌و ستەمکارییە".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "بەهێزیی ڕه‌وتى نیشتمانی شیعە بەژمارەی کورسی پەرلەمان یان پۆستە نفووزییەکان لەحکومەتدا ناپێورێت، بەڵکو لەقووڵایی باوەڕی ئایینی‌و چەسپاوی حیکمەتی سەرکردایەتیەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت‌و گوێڕایەڵی ڕۆڵەکانیه‌تى کە پابەندن بەڕێبازی چاکسازییەوە".

ئه‌گه‌رچى سه‌در له‌ئێستادا فه‌رمانیكردووه‌ به‌لایه‌نگران‌و شوێنكه‌وتووانى، هه‌موو خۆپیشاندان‌و چالاكییه‌كى مه‌ده‌نى‌و نمایشێكى سه‌ربازیى له‌لایه‌ن سه‌رایا سه‌لامه‌وه‌ بوه‌ستێندرێت، به‌ڵام هۆشداریى ئه‌وه‌شیداوه‌، وەک بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕو چاکسازیخواز کە هەوڵدەدات عێراق لەستەمکاریی‌و گەندەڵی بپارێزێت، پشت بەمیراتێکی قووڵی ئایدیۆلۆژی دەبەستێت‌و هه‌ر كاتێك پێویست بكات، ده‌سه‌ڵات ڕاده‌گرن.

لەمانگی ئادار ئه‌مساڵدا، سەدر بەشدارینەکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ڕاگەیاندو ئاماژەی بەگەندەڵی‌و گەندەڵکاران کرد، لەهەمانکاتدا ڕایگەیاند کە عێراق دوا هەناسەی خۆی ئەزموون دەکات.

موقته‌دا سه‌در لەمانگی حوزەیرانی ساڵى 2022وه‌ بڕیاریدا لەپرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوەو بەشداریی هیچ هەڵبژاردنێکی داهاتوو نەکات، بۆ ئەوەی وه‌كو خۆى وتى:"خۆم بەسیاسەتمەدارە گەندەڵەکانەوە نەبەستمەوە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سه‌در لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە لەمانگی تشرینی یەکەمی 2021دا بەڕێوەچوو، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام هەوڵەکانی سه‌در بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی شکستیهێنا بەهۆی دژایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەوه‌.

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی