2025-07-14 7663 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات

 

ئەمڕۆ دوشەممە رێكەوتى 14ى تەمموز دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكى تایبەت بە كێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان سازدەكات و چاوەڕێ دەكرێت لەو دانیشتنەدا فەرمانێكى سالاریى بۆ ئەو مەبەستە یەكلابكرێتەوە، ئەمەش دواى ئەوە دێت كە رۆژى شەممەى رابردو لەسەر روپەڕى ماڵپەڕى فەرمیى دادگاكە نوسراوێك بڵاوكرایەوەو ئاماژەى بەوەدابو كە ئەمڕۆ ئەو دانیشتنە تایبەتە ئەنجامدەدرێت.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، لەو دانیشتنەدا دو سكاڵا تاوتوێ دەكرێت، یەكێكیان بە سكاڵاى ژمارە 107 تۆماركراوەو تایبەتە بە بڕیارێكى وەلائى بۆئەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم جیابكرێتەوە لەململانێ سیاسییەكانى نێوان هەردو حكومەتى ناوەندو هەرێم، دوەمیشیان بە سكاڵاى ژمارە 104 تۆماركراوە، كە تێیدا داوادەكرێت پێویستە گرەنتى ئەوە بدرێت ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەردەوامبێت و وەزارەتى دارایى حكومەتى مەركەزى ناچاربكرێت پێوەى پابەندبێت و هەمو مانگێك لەكاتى خۆیدا موچە رەوانەبكات و ئەو پرسە نەكرێتە پرسێكى سیاسى.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، لە دوێنێوە دادگای فیدراڵی بابەتى فەرمانە سالارییەكەی لەنێو كارنامەی دانیشتنەكەى ئەمڕۆى دادگاكەدا جێكردۆتەوە و لە حاڵەتێكیشدا ئەگەر فەرمانە سالارییەكە دەربچێت، تەنها تایبەت دەبێت خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران نەك پرسە هەڵواسراوەكانى نەوت و داهاتە ناوخۆیى و نانەوتییەكان، بەڵكو دەبێت هەردو حكومەتى هەرێم و ناوەند دواتر بەتەواویى لەسەر ئەو پرسانە رێكبكەون و كۆتایى بەسەرجەم گرفت و قەیرانەكان بهێنن.

  • دەقی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا

  • نه‌وت و درۆن و موچه‌: سێكوچكه‌ى قه‌يران له‌ هه‌رێم

  • سوريا له‌به‌رده‌م گۆڕانكاريدايه‌؛سێ هه‌رێم و يه‌ك وڵات

  • هەرێمی کوردستان لە نێوان رادەستکردن نەوت بە بەغداد و تەقینەوەی ناوخۆیی

  • بەشێک لە كۆمپانیاکان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان لەکێڵگە نەوتییەکانی هه‌رێم ڕاگرت

  • بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

  • دروزه‌كان كێن و چييان له‌ سورياي نوێ ده‌وێت؟

  • دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات

  • ئیسرائیل پلانى هێرشێکی ئەتۆمیی تاکتیکی بۆ سەر ئێران هەیە

سەرەکی