2025-07-13
7219 جار خوێنراوەتەوە
ئایا ئێران میلیشیا چەكدارە عێراقییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە؟
پوختە
لێکدانەوە دژبەیەکەکان سەبارەت بە داهاتوی کوتلە چەکدارەکان لە عێراق بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە باس لە خواستێکی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی سەربازی خۆیان و گۆڕینی بۆ هێزێكى تەواو سیاسی دەكرێت، بەڵام ئەم دزەپێکردنانە لەلایەن میلیشیا نزیکەکانی میحوەری مقاوەمەوە بەدرۆخستنەوەی ڕاستەوخۆیان بۆ کرا و ڕەتیانکردەوە بڕیارى گروپەكانیان بە ئەجێنداى دەرەکییەوە ببەستنەوە.
ئایا ئێران لەئێستادا بەرپرسە لە بڕیارە سیاسییەكانى ئەو میلیشیا چەكدارانە؟
عەلی فەزڵەڵا شرۆڤەکاری سیاسی نزیک لە میلیشیا چەکدارەکان، لەلێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان ڕونیکردەوە؛ قسەکردن لەسەر پشتیوانی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان بەتەواوی ناواقیعییەو جەختیشیکردەوە؛ پەیوەندی هەنوکەیی نێوان هەردولا لەسەر بنەمای هاوپەیمانی و هەماهەنگیی بنیاتنراوە، نەک ملکەچبون یان یڕیارى خۆسەپێنانە.
فەزڵەڵا ئاماژەی بە هەڵوێستی تاران کرد لە کاتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان کە لە سوڵتاننشیى عومان بەڕێوەچو، کاتێک پرسی کەمکردنەوەی پشتیوانی لە میحوەری مقاوەمە وروژێنرا، ئێران ئامادە نەبو بەرپرسیار بێت لە بڕیارەکانی ئەو کوتلانە و بە ڕونی ناوبژیوانانی ئاگادارکردەوە کە هەر لایەنێک سەرکردایەتی سەربەخۆی خۆی هەیە و پێویستە دانوستان ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو لایەنانە ئەنجام بدرێت، نەك حكومەتى تاران.
فەزڵەڵا وتیشى: میلیشیا چەكدارە عێراقییەکان ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ هەڵوێستی ئێران دەپارێزن، بەڵام فەرمان لە هیچ کەسێک وەرناگرن و بڕیارە سەروەرییەکانیان دەپارێزن.
ئەو پێیوابو کە هەوڵدان بۆ وێناکردنیان وەک چەکێكی دەستى ئێران خاڵیكردنەوەیانە لە نەتەوەیی بون و ئەو وێناكردنانەش لە چوارچێوەی هەڵمەتە میدیاییەکاندا دێت کە شەرعیەتیان لە ناوخۆدا دەکاتە ئامانج.
هەڵوێستی میلیشاكان لەژێر دانوستان و مشتومڕدایە
ناتوانرێت دۆسیەی میلیشیاكان بە جیا لە شەپۆلە پەرەسەندوەکانی فشار سەیر بکرێت کە لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییە سێبەرەكانیانەوە ڕێگەی پێبدەن.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا، دانوستانی ڕانەگەیەندراو لە ڕێگەی سوڵتاننشیى عومانەوە لە نێوان تاران و لایەنە ڕۆژئاواییەکان دەستیپێکردوە، لەوماوەیەدا پێشنیارێک کرا بۆ کەمکردنەوەی پشتیوانی بۆ گروپە چەكدارەكان لە بەرامبەر دانوستاندن بۆ دەستکەوتەکانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمی و دۆخی ناوچەکە، بەڵام لێدوانە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران، پابەندبون بە دەستوەرنەدانى ڕاستەوخۆ لە بڕیارەکانی ئەو گروپانە لە عێراقدا ئاشکراکردوە، لە کاتێکدا تاران پەیوەندییەکی ئاشکرای پشتیوانی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ زۆرێک لە میلیشیاكانى عێراقدا دەپارێزێت، بەبێ ئەوەی بڕیاریان بەسەردا بسەپێنێت.
لەناوخۆدا چ پرسیارێك سەبارەت بەو گروپە چەكدارییانە دەكرێت؟
لەناوخۆدا، پرسیاری هەستیار لەسەر ئاییندەی ئەو کوتلانە و ڕۆڵی ئەوان لەناو دەوڵەتدا دەوروژێنرێنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پرسەكە دابەشبونێکی سیاسی قوڵی داکوتاوە لەنێوان ئەو کەسانەی داوای تێکەڵکردنی تەواویان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان دەکەن و ئەوانەی بە پێویستی دەزانن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گرژییەکانی سەر سنورەکانی عێراق و دیمەنە پڕ لە پشێوییەكانى ناوچەكە.
-
دەقی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا
|
-
نهوت و درۆن و موچه: سێكوچكهى قهيران له ههرێم
|
-
سوريا لهبهردهم گۆڕانكاريدايه؛سێ ههرێم و يهك وڵات
|
-
هەرێمی کوردستان لە نێوان رادەستکردن نەوت بە بەغداد و تەقینەوەی ناوخۆیی
|
-
بەشێک لە كۆمپانیاکان بهرههمهێنانی نهوتیان لەکێڵگە نەوتییەکانی ههرێم ڕاگرت
|
-
بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات
|
-
دروزهكان كێن و چييان له سورياي نوێ دهوێت؟
|
-
دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات
|
-
ئیسرائیل پلانى هێرشێکی ئەتۆمیی تاکتیکی بۆ سەر ئێران هەیە
|
|
|