2025-07-12 12005 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: ڕێگریکردن لە زمانی کوردی هەڵەبو

 

ئەمڕۆ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چۆتە قۆناغێکی نوێ، دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند، چەک دادەنێن و بەشداری چالاکیی سیاسی لە تورکیا دەکەن.

ئەو قسانەی ناوبراو لە وتارێکیدابو بۆ هاوڵاتیانى توركیا لە ئەنقەرە، كە تێیدا ئاماژەى بەوەدابو کۆمەڵێک چەکداری پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان چەکەکانیان داناوە و لەناویان دەبەن.

ناوبراو لە وتارەکەیدا وتى: نزیکەی 10 هەزار سەربازی تورکیا لە شەڕی دژی پەکەکە کوژراون و وڵاتەکەمان لە ماوەی شەڕەکەدا نزیکەی 2 ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەدەستداوە کە نزیکەی پێنج دەیە درێژەی کێشاوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێوە ئەو بەڵایەی تیرۆر "بەوتەى خۆى" کە 47 ساڵە بەردەوامە، چۆتە قۆناغى كۆتاییەوە، و دەشڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە و لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژودا کرایەوە، ئەمڕۆ دەرگای تورکیایەکی گەورە و بەهێز بە فراوانی کرایەوە.

سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارەكەیدا وتیشى: دڵنیابن کە ڕێگە نادەین کەرامەتی کۆماری تورکیا پێشێل بکرێت یان ژێردەستە بکرێت، ئێمە لەسەر بنەمای ئەم چەمکە درێژە بە پڕۆژەی تورکیایەکی دور لە "تیرۆر" دەدەین، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەمو کارێک کە دەیکەین بۆ تورکیا، چونكە گەلەکەمان و سەربەخۆییمان و داهاتومانە.

سەبارەت بە ناكۆكییەكانى دەوڵەتى تورك لەگەڵ كوردو گەریلا، ناوبراو ئەوەى رونكردەوە كە ڕێگریکردن لە زمانی کوردی هەڵەبو هۆکار بو بۆ كوشتنى زیاتر و تەنانەت ئەشکەنجەکانی زیندانی ئامەد و قەدەغەی زمانی کوردی هەڵەیەكى گەورەبو.

دەربارەى هەوڵەكانى باخچەلى لە پرۆسەى ئاشتیى دا، ئەردۆغان ئەوەى خستەڕو كە لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی چەندین هەنگاویان بۆ چارەسەریی کێشەکە ناوەو بۆ لەمەودوا هەمو کارەکانمان بە راوێژکاری و هەرەوەزیی بەڕێوەدەبەین.

 

 

  • دەقی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا

  • نه‌وت و درۆن و موچه‌: سێكوچكه‌ى قه‌يران له‌ هه‌رێم

  • سوريا له‌به‌رده‌م گۆڕانكاريدايه‌؛سێ هه‌رێم و يه‌ك وڵات

  • هەرێمی کوردستان لە نێوان رادەستکردن نەوت بە بەغداد و تەقینەوەی ناوخۆیی

  • بەشێک لە كۆمپانیاکان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان لەکێڵگە نەوتییەکانی هه‌رێم ڕاگرت

  • بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

  • دروزه‌كان كێن و چييان له‌ سورياي نوێ ده‌وێت؟

  • دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات

  • ئیسرائیل پلانى هێرشێکی ئەتۆمیی تاکتیکی بۆ سەر ئێران هەیە

سەرەکی