فۆتۆ: وێرانكارییەكانى پێشوى شارى حەڵەب.. ئەرشیف.
2025-10-07 7972 جار خوێنراوەتەوە

شەرقولئەوسەت لەزارى تەلەفزیۆنى سوریاوه چەواشەكاریى دەكات

 

رۆژنامەى شەرقولئەوسەت بە پشتبەستن بە هەواڵێكى چەواشەكراوى تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دو گەڕەکی شارى حەڵەبیان بە هاوەن و دۆشکەی قورس تۆپباران کردوەو بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربون، هاوكات دەیان خێزانیش ئاوارە بون.

رۆژنامەكە لە درێژەى هەواڵەكەى دا و لە میانى دژایەتیكردنى پرسى كورد لە رۆژاڤا نوسیویەتى: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گوللـە هاوەنێكەوە له گەڕەکی سەیف ئەلدەولەی شارەکە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوه.

ئەم دژایەتیكردنەى رۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە كاتێكدایە كە لەناوجەرگەی گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە شاری حەڵەب پێکدادان لەنێوان میلیشیا چەكدارەكانى جۆلانى و هێزەکانی  سوریاى دیموكرات "هەسەدە" بەردەوامەو میلیشیا چەكدارەكانى دیمەشقیش بە دەیان تانك و تۆپ و بۆمب و چەكى قورسەوە هێرش و پەلامارەكانیان بۆ ناوچەكانى جێنفوزى هەسەدە چڕكردۆتەوەو خاڵەکانی پشکنینی ئاسایشی ناوخۆی دەوروبەری ئەو دوو گەڕەکەش بەردەوام دەكەنە ئامانج، ئەمە جگە لەوەى قەناس بەدەستەکانی میلیشیاكان لەسەربانی باڵەخانەکانی نیشتەجێبون لە نزیكى هەردو گەڕەکەکەدا جێگیرکراون.

لای خۆیەوە عەزام ئەلغەریب پارێزگاری حەڵەب داوای لە دانیشتوانی شارەكە کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان لە ناوچەکانی پێکدادان بەدور بگرن.

ئەلغەریب لە بانگەوازێكدا وتی، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و وەستاندنی پێکدادانەکان، دەبێت حکومەت سەبر بگرێت و هەوڵبدات پابەند بێت بە ڕێککەوتنی 10ى ئازار لەگەڵ هەسەدەدا.

هەر سەبارەت بەو پێشهاتانە، تەلەفزیۆنی ئەلئیخباریەی سوریا لە رێى بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگرییەوە ڕایگەیاندوە، جموجۆڵەکانی سوپای سوریا بەشێکە لە پلانێک بۆ دوبارە بڵاوکردنەوەیان لە هەندێک بەرەی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هەر لە بەیاننامەكەى وەزارەتى بەرگریى سوریادا هاتوە، سوپا بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی ژیان و سەروەت و سامانی هاوڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی ئەمنی دەگرێتە ئەستۆ.

 وەزارەتی بەرگری سوریا سەرەڕاى ئەوەى تەنها بەناو پابەندبونی خۆی بە ڕێککەوتنەکەی 10ى ئازار دوپاتكردۆتەوە، بەڵام لە هێرش و بۆردومانەكانى بۆ ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى هێزەكانى سوریاى دیموكرات بەردەوامەو لایەنى سەرەكى پێشێلكردنى رێككەوتنەكەیە.

لەلایەكى ترەوە ناوەندى راگەیاندنى هەسەدە لە بەیاننامەیەك دا ئەوەى خستۆتەڕو كە ئەوەى ئێستا لە حەڵەب رودەدات دەرئەنجامى سوكایەتى میلیشیا چەكدارەكانى حكومەتى كاتى سوریایە كە دەیەوێت لەرێى تانك و زرێپۆشەوە بچێتە ناو شارەكەوە، لەبەرئەوە حكومەتى كاتى سوریا بەرپرسیاریى یەكەمه لە هەڵكشانى هەر پێشهاتێكى مەترسیدار لە ناوچەكەدا.

جێى ئاماژەیە، شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەكانى سوریاى دیموكرات و میلیشیا چەكدارەكانى جۆلانى دوای سەردانەکەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا؛ هاتبو؛ كە لە هەمان سەردان دا براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا یاوەریى كردو هاوكات لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات؛ كۆبونەوە.

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی