2025-10-06
7729 جار خوێنراوەتەوە
عێراق..هۆشداریى ئەمنيى سەبارەت بەپلانى فەوزاگەریى دەدرێت
هۆشدارییە ئەمنییەکان سەبارەت بە زنجیرەیەك پلانى وێرانکاریی؛ عێراق دەخاتە یەکێک لە مەترسیدارترین قۆناغەکانی پێش هەڵبژاردنەکانەوە، هاوكات سندوقەکانی دەنگدانیش بەهۆی هەوڵە ڕێکخراوەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی و تێکدانی پرۆسەی دیموکراسی، بە ڕونیی مەترسییان لەسەرە.
داتاکانی بەردەست ئیرادە پشتڕاستی دەکەنەوە کە قۆناغی ئێستا بە بەرزبونەوەی مەترسییە ئەمنی و سیاسییەکان تایبەتمەندە، ئەمەش دەوڵەت و دەزگاکانی ناچار دەکات وەک پرسێکی بنەڕەتی چارەسەری ئەم مەترسییە بکەن؛ كە بێگومان بۆ دڵنیابونه لە گرەنتیدان بە پشكى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى داهاتو، بۆ هەر لیستێك.
بەپێى لێکۆڵینەوە یاساییەكان هەر شکستهێنانێک لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنی لەم قۆناغە هەستیارەدا؛ ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر متمانەی هەڵبژاردن دەبێت و متمانەی گشتی بە دامەزراوە دەستورییەکان دەخاتە ژێر فشارێکی توندەوە. لێرەوە ئەوە ڕون دەبێتەوە کە پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن ئیتر بژاردە نییە، بەڵکو ئەرکێکی دامەزراوەییە کە ناتوانرێت سازشى لەسەر بکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، عەدنان ئەلکینانی، شارەزای کاروباری ئەمنی و ستراتیژیی، لە میانی لێدوانێكى دا بۆ پێگەى "بەغداد ئەلیەوم" هۆشداریى لە ناسەقامگیریى ئاسایش و هاندانی پشێوی لەسەروبەندى نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەدات.
ئەلكینانى لە لێدوانەكەى دا ئەوە روندەكاتەوە كە لەبەر ڕۆشنایی کەشوهەوای ئەو هەڵبژاردنەی وڵات بەسەریدا دێت و نزیکبونەوەی وادەی پرۆسەى دەنگدان، هەوڵی دوبارە بۆ ناسەقامگیریی ئاسایش و هاندانی ئاژاوەگێڕیی هەیە، كە ئامانج لێی پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و کاریگەریى دروستكردنە لەسەر ئیرادەی دەنگدەران.
هاوكات ژمارەیەك شرۆڤەكارى سیاسی ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە ناتوانرێت ئەمجۆرە هۆشدارییانە لە زنجیرەیەک ئەزمونی پێشوی هەڵبژاردن جیابکرێنەوە؛ کە شایەتحاڵی بۆردومان و تیرۆر و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بون بۆ سەر کاندیدەکان، ئەمەش وایکردوە ئاسایشی هەڵبژاردن ببێتە بەشێکی دانەبڕاو لە گفتوگۆ دەستورییەکان سەبارەت بە شەرعیەتی ئەنجامەکان.
لەلایەكى ترەوە ئەلکینانی پێیوایە، ئەو کردەوانە خۆبەخۆ نین، بەڵکو بەشێکن لە هەوڵە ڕێکخراو و سیستماتیکییەکان بە ئامانجی تێکدانی متمانەی هاوڵاتییان بە دامەزراوە نیشتمانییەکان و دروستکردنی ژینگەی گرژی و دڵەڕاوکێ بۆ بێهیواکردنی هاوڵاتییان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.
دواجار ئەلکینانی هێما بۆ ئەوە دەكات كە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان ئامادەکارییەکی بەرز و وریایان هەیەو بە هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتە دادوەری و فەرمییەکان کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و مامەڵەکردنی پتەو لەگەڵ هەرکەسێک کە هەوڵی دەستکاریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی میللەت بدات.
-
تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات
|
-
مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە
|
-
سهربارى ڕێكهوتنو ئاگربهست گروپه سوریهكانى سهر بهتوركیا گهمارۆى سهر كوردیان نهشكاندوهو مهترسییهكى گهوره لهئارادایه
|
-
لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا
|
-
هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن
|
-
|
-
لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع
|
-
ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد دهکرێت
|
-
لهكۆشكهكهى شهرعدا مهزڵوم عهبدى كارتێكى بههێزى بهكارهێنا
|
|
|