2025-10-04 4608 جار خوێنراوەتەوە

فه‌رمانبه‌ران دڵیان له‌مشتیاندایه‌و چاره‌نووسى پێنج مووچه‌ نادیاره‌ هه‌رێم پاسى خۆى دا.. تۆپ له‌ساحه‌ى عێراقدایه‌

حكومه‌تى عێراق ناردنى 120 ملیارى مانگانه‌ى داهاتى ناوخۆى كردووه‌ته‌ مه‌رج بۆ ته‌مویلكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ بۆ هه‌رێم، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوى حكومه‌تى هه‌رێمدا، باس له‌وه‌كراوه‌، هه‌رێم چیتر ناتوانێت مانگانه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌به‌غدا بدات.

دواى ئه‌و په‌یامه‌ ئه‌گه‌رچى میدیاى ده‌سه‌ڵات زۆر له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ ڕانه‌وه‌ستان‌و زه‌قیان نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵام میدیاى عێراقى نه‌یشاردوه‌ته‌وه‌و ڕاشكاوانه‌ له‌زارى به‌رپرسانى عێراقه‌وه‌ وتوویانه‌، هیچ مه‌جالێكى تێدانییه‌و ڕاوێژەکەى ئەنجوومەنى دەوڵەت ڕوون‌و ڕه‌وان بووه‌و سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ن.

حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، بەنیازە پێشنیازێک بداتە حکومەتى فیدراڵ کە کار بەڕاوێژەکەى ئەنجوومەنى دەوڵەت نەکرێت‌و دووبارە دانوستان لەوبارەیەوە بکرێت، چونکە هەرێم ناتوانێت هەموو مانگێک 120 ملیار دینار بنێرێت.

بڕیاروایه‌ ئەنجوومەنى وەزیرانى هه‌رێم، نوسراوێك ئاڕاستەى حکومەتى سودانى بکات‌و ئاگادارى بکاتەوە کە حکومەتى هەرێم چیتر ناتوانێت پابەندبێت بەناوەڕۆکى ڕاوێژەکەى ئەنجوومەنى دەوڵەتەوە لەبارەى داهاتى نانەوتییەوە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق کە ڕاوێژکارییە، مانگى ڕابردوو ڕاپۆرتێکى لەبارەى داهاتى نانەوتییەوە ئاڕاستەى محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد، ئەوەش پاش کۆبوونەوە لەگەڵ شاندەکانى هەردوولا، بەبۆچوونى هەرێم ڕاوێژەکەى لەبەرژەوەندیى بەغدا بووە.

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌یەکێک لەخاڵە سەرەکییەکانیدا وتوویه‌تى، "پێویستە 100%ی داهاتی گومرگیی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت"، ئەوه‌ش لەکاتێکدابوو، پێشتر حکومەتی هەرێم داوایدەکرد، ئەو داهاتە بەشێوەی 50% بە 50% دابەشبکرێت، بەڵام ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەو پێشنیازەی ڕەتکرده‌وه‌.

حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌،هەرکات پێویست بێت، شاند بۆ دانوستان لەبارەى داهاتى نانەوتییەوە ده‌نێرێتە بەغدا، به‌ڵام ئه‌م پرسه‌ بۆ موچه‌ى مانگى هه‌شت-یش كێشه‌ى نابێت، به‌ڵام بۆ مووچه‌ى چوار مانگى كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌گه‌رى كێشه‌ى گه‌وره‌ هه‌یه‌.

د.نه‌رمین مه‌عروف باس له‌وه‌ده‌كات، ئەو موچانه‌ى ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم كه‌ ماون‌و نه‌دراون، ئەرکە لەسەر حکوومەتی عێراق‌و پێویستە بینێرێت، چونکە وه‌كو وتوویه‌تى، هەرێم پاسى خۆیداوه‌و تۆپ له‌گۆڕه‌پانى به‌غدادایه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، پێویستە بەغدا سەرباری مووچە، بودجەی هەرێم لەپارەی پەرەپێدانی هەرێمەکان‌و وەبەرهێنان‌و پترۆدۆلاریش بنێرێت.

ئه‌م بێنه‌و به‌رده‌یه‌ى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌كاتێكدایه‌، چاره‌نووسى پێنج موچه‌ى كۆتایى ئه‌مساڵ نادیاره‌و فه‌رمانبه‌رانیش وه‌كو كورد ده‌ڵێت: دڵیان له‌مشتیاندایه‌و ترسیان له‌فه‌وتانى مووچه‌كانیان هه‌یه‌.

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی