2025-10-04 3552 جار خوێنراوەتەوە

بۆچى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد ئاسوده‌یه‌؟ ئه‌مریكا باسى دزه‌پێكردنى زانیارییه‌ نهێنی‌و هه‌واڵگریه‌كان ده‌كات بۆ داعش

بۆ وه‌ڵامى ئه‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا زانیاریى گرنگ‌و مه‌ترسیدارى له‌باره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ئاشكراكرد.

ئه‌مریكا مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى سه‌باره‌ت به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ئاشكراكردو وتى، ناتوانین هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، چونكه‌ زانیارییه‌كان ده‌گه‌ن به‌داعش.

ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه‌، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەئیرادەیەکی تەواوەوە لەسەرتاسەری خاکی سوریا بەهاوکاریی هاوبەشەکانمان بەردەوامدەبێت كه‌ مه‌به‌ست له‌هاوبه‌شه‌كان (هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ـ هه‌سه‌ده‌)یه‌.

ئه‌مریكا مه‌ترسى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه‌، "ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی شەرع ناکەین، چونكه‌ هه‌م ترسمان هه‌یه‌و هه‌میش دڵنیاین، ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌كه‌ین، دزەى پێده‌كرێت‌و ده‌گاته‌ ڕێکخراوە تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌ت داعش".

شرۆڤه‌كارانیش پێیانوایه‌، ئه‌و په‌یامه‌ى ئه‌مریكا زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع كه‌ تائێستا نه‌یتوانیوه‌ خۆى داببڕێت له‌گروپه‌ تیرۆریستى‌و توندڕه‌وو جیهادییه‌كان‌و له‌ناو ناوه‌نده‌ هه‌ستیاره‌كانى دیمه‌شق، نوێنه‌رى ئه‌و گروپ‌و جیهادى‌و تیرۆریستانه‌ بونیان هه‌یه‌و دزه‌ به‌زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌ نهێنیه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌مریكا چه‌ندینجار ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه‌، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌هێزترین دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیین له‌سوریاو هاوپه‌یمانێكى دڵسۆزن له‌به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌ سه‌ربازییه‌كان تواناو شاره‌زاییه‌كى به‌رزیان هه‌یه‌ له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و تێكشكاندنى په‌لاماره‌ تیرۆریستیه‌كاندا.

ئیراده‌ له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ زانیویه‌تى، ئه‌مریكا چه‌كى پێشكه‌وتوى وڵاته‌كه‌ى به‌شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ گه‌یاندوه‌و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌شده‌كرێت، سیستمى دژه‌ موشه‌كیشى پێداوه‌.

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی