2025-10-04 4014 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق‌و توركیا.. شه‌ش ملیۆن ئه‌فغانى ڕه‌وانه‌ى ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌كات

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشكرایكردوه‌، وه‌ك كاردانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر سزاكانى سه‌رى، ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى قورسى له‌ئه‌نكه‌ره‌و به‌غدا كردوه‌.

وه‌كو ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ نووسیویه‌تى، "ئێران تاووتوێی ناردنی سەدان هەزار پەنابەری ئەفغانی دەکات بەناو سنوورەکانی ڕۆژئاوایدا لەگەڵ عێراق و تورکیا، ئەمەش ڕەنگە بەشێک بێت لەهەوڵێک بۆ قورسکردنی وڵاتانی ئەوروپا بەپەنابەرانی ئەفغانی لەڕێگەی عێراق‌و تورکیاوە".

ئێران به‌نیازه‌ سەدان هەزار پەنابەری ئەفغانی ئازاد بكات‌و له‌وڵاته‌كه‌ى بیانكاته‌ ده‌ره‌وه‌و ڕه‌وانه‌ى سنوورەکانی ڕۆژئاوای خۆى لەگەڵ عێراق‌و تورکیا، ئەمەش بەشێک دەبێت لەوەی کە بەرپرسان بەستراتیژییەتێکی توندوتر وەسفیدەکەن دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی‌و سەپاندنەوەی سزاکانی ئەوروپا لەسەری لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، هەڕەشەی ناردنی پەنابەران بەرەو ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات، هاوشێوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیایه‌ کە پێشتر هەڕەشەی ناردنی ملیۆنان پەنابەری سووری بۆ ئەوروپا ده‌كرد.

ئه‌وه‌ى تائێستا ئاشكرابووه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئێران ناچار بووە لەهەندێک کاتدا میوانداریی شەش ملیۆن پەنابەری ئەفغانی بکات، بەڵام ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە تاساڵی 2025، ملیۆنێک پەنابەری ئەفغانی گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەفغانستان، دوای ئەوەی یان بەهۆی هەژاری یان دەسەڵاتی تاڵیبانەوە هەڵهاتبوون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس له‌وه‌ده‌كات، ئاستی دەرکردنی بەکۆمەڵ زیادیکردووە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل لە 12ی حوزەیران بۆ سەر ئێران‌و بنکە ئەتۆمییەکانی‌و ڕێکخراوەکە مەزەندە دەکات کە 500 هەزار ئەفغانی لەمانگی حوزەیرانەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتى خۆیان.

تا مانگی ئاداری ئه‌مساڵیش، ڕێگە بەملیۆنان ئەفغانی دراوه‌ بەشێوەیەکی کاتیی نیشتەجێبوونیان لەئێراندا یاسایی بکەن لەڕێگەی بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی ئاماری دانیشتوان، به‌ڵام بەڵام دەسەڵاتدارانى تاران ئەو بەڵگەنامانەیان هەڵوەشاندوه‌ته‌وه‌.

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی