2025-10-04 9240 جار خوێنراوەتەوە

لەكوردستانەوە تا قەتەر..واشنتۆن پێگەى هێزەكانى دادەڕێژێتەوە

 

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، ناوچەی کەنداو پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی هاوکێشەی ڕێگریی و هەڕەشە، بەتایبەت دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر هێرشێک قەتەر بکاتە ئامانج، بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دادەنرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە تەنیا هەڵوێستێکی سیاسی تێپەڕ نییە؛ بەڵكو نوێنەرایەتی دوبارە کێشانەوەی یاساکانی شەڕکردن لە ناوچەکەدا دەهێنێتە ئاراوە، بەتایبەتی کە قەتەر میوانداریی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید دەکات، کە گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پایەی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی واشنتۆنە.

ئەم پەیامانە لە کاتێکی هەستیاردا دێن، كەهاوکاتە لەگەڵ زیادبونی ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران، ئەمەش دوای ئەزمونی مانگی حوزەیرانی ڕابردو کە تاران وەڵامی بۆردومانکردنی شوێنە ئەتۆمییەکانی دایەوە لە رێگەى بە ئامانجگرتنی هەمان بنکە لە ناوخۆی قەتەر.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە پەیوەندیدارەکان، ئەوەی ئەمڕۆ ڕویداوە وایکردوە واشنتۆن هاوکێشەیەکی توندتر دابنێت، كاتێك دەڵێت: زیانگەیاندن بە قەتەر یەکسانە بە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەمریکا. هاوكات ئەم هاوکێشەیە ناتوانرێت بە دابڕان لە جوڵەکانی دیکەی سەر ئەرزى  واقیع بخوێنرێتەوە، چونکە عێراق شایەتحاڵی دوبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە بەغدا و ئەنبارەوە بەرەو هەرێمی کوردستان. ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی ستراتیژێکی فراوانترە بۆ دوبارە دابەشکردنەوەی هێزەكانى ئەمریكا، سەرەتا لە پاراستنی بنکەکانی کەنداوەوە دەستپێدەكات و دواتر بە ئامادەکردنی شانۆی عێراق کۆتایی دێت؛ کە دەکرێت هەستیارترین ڕوبەڕوبونەوە بێت لە مێژوی ململانێی ئەمریکا و ئێران دا.

جاسم ئەلغەربی شارەزای کاروباری ستراتیژیی لە لێدوانێكى دا بۆمیدیا عێراقییەكان ئاشكرایكرد، راگەیاندنی ترەمپ بەوەى کە هەر هێرشێک بۆ سەر دەوڵەتی قەتەر بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هەژمار دەکرێت، پەیامی ڕون و ڕاستەوخۆ دەنێرێت بۆ ئێران و نوێنەرایەتی هەنگاوێکی پێشوەختە دەکات بە هەردو ڕەهەندی سەربازی و سیاسییەوە، چونكە واشنتۆن قەتەر هەم وەک ناوەندێکی لۆجستیک و هەم وەک پەیامێکی ڕێگریکردن بەکاردەهێنێت، ئەمەش بەربەست دەخاتە بەردەم تاران تا لەداهاتودا بیر لە بەئامانجگردنی دەوحە نەكاتەوە.

ئەم ڕاگەیاندنە لە ڕوداوەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردو جیا ناکرێتەوە، کاتێک ئێران بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی قەتەری بۆردومان کرد، كە بۆردومانەكەش دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە ئاراوە.

ئەم وەڵامەى ئێران، واشنتۆنی لەگەڵ ئەو واقیعه روبەڕوكردەوە كە گرژییەكانى داهاتو تەنها لە سنورەكانى ئێران دا نامێنێتەوه، بەڵکو ده ستبەجێ درێژدەبێتەوه بۆ شانۆی کەنداو.

دواجار، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند، ترامپ هەوڵدەدات ئەمڕۆ ڕێسای نوێی بەشداریکردن دابنێت و بەڕونی ئەوە ڕایدەگەیەنێت كە دوبارەبونەوەی سیناریۆی مانگی حوزەیران وەک هێرشێک بۆ سەر خودی ئەمریکا سەیر دەکرێت، نەک تەنها هێرشکردنە سەر هاوپەیمانێک، هاوكات شانبەشانی پەیامەکانی ڕێگریکردن لە بەئامانجگرتنى کەنداو، عێراق شایەتحاڵی هەنگاوە بەرچاوەکانی ئەمریکایە، لەوانەش دوبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لە بەغدا و ئەنبارەوە بەرەو هەرێمی کوردستان.

 

 

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی