2025-10-02 5815 جار خوێنراوەتەوە

خوێ مه‌ترسى دروستكردو چه‌ندین گوند چۆڵیانكرد

بەهۆی مەترسییەکانی باهۆزی خوێ، گوندەکانی دەوروپشتی گۆلی ورمێ چۆڵدەکرێن، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمان‌و بەرپرسانی کەرتی ئاو لەئێرانیش ئاشکرایانکرد، لەدوای وشکبوونی گۆلی ورمێ، بەهۆی کاریگەریی‌و مەترسییەکانی هەڵکردنی باهۆزی خوێ لەدەوروپشتی گۆلەکە، ڕەوتی چۆڵکردنی گوندەکانی ئەم ناوچەیە دەستیپێکردووە.

حاکم مەمەکان نوێنەری ورمێ لەپەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، کۆچی گوندنشینانی سنووری ئاوڕێژی گۆلی ورمێ دەستیپێکردووەو ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە.

ڕەزا حاجی کەریم سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی پیشەسازیی ئاوی ئێرانیش بەئاماژەکردن بەهەڵکردنی باهۆزی خوێ‌و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەناوچەکە لەئەنجامی وشکبوونی گۆلی ورمێ‌و گەڕانەوەی تیشکەکانی خۆر،  جەختیکردووەتەوە، ئەمە سەرەتای کارەساتەکەیەو ژیان لەو ناوچەیە بەرەو نەمان دەچێت.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ مەحموود تاهیری نوێنەری شەبستەر لەپەرلەمانی ئێرانیش بەئاماژەکردن بەوەی باهۆزی خوێ هەڕەشە لەتەندروستی‌و ژیانی هاووڵاتییان دەکات، داوای لەحکوومەت کرد بەخێرایی چارەسەرێک بۆ دۆخی گۆلی ورمێ بدۆزنەوە.

گۆلی ورمێ کە سەردەمانێک گەورەترین گۆلی ئێران‌و کوردستان بوو، ڕووبەرەکەی دەگەیشتە زیاتر لەشه‌ش هه‌زار کیلۆمەتر دووجاو 13 ملیار مەتر سێجا ئاوی لەخۆگرتبوو، لە 25 ساڵی ڕابردووشداو لەئەنجامی گرتنەبەری سیاسەتی پەرەپێدانی کشتوکاڵ لەناوچەکەو دروستکردنی دەیان بەنداوو گواستنەوەی ئاوی ڕووبارەکانی ناوچەکە بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، بەرەبەرە ئاوەکەی کەمیکردو هاوینی ئەمساڵ بەتەواوی وشکبوو.

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی