2025-10-02 7238 جار خوێنراوەتەوە

دیالەو سلێمانى رێككەوتنێك لەسەر ئاوى دەربەندیخان واژۆ دەكەن

 

لیژنەی کشتوکاڵی لە ئەنجومەنی دیالە، ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی خۆجێى سلێمانی سەبارەت بە ئاو ئاشکراکرد، ئەوەش لەپێناوى دڵنیابون لە بەردەوامیی دابینکردنی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخانەوە بۆ ئەو شوێنەى بە "هێڵی ژیان"ی پارێزگاکە ناودەبرێت.

ڕەعد ئەلتەمیمی، سەرۆکی لیژنەکە، لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا ئاماژەى بەوەداوە كە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەنجومەنی دیالەى كردوە بۆ سەردانكردنی حکومەتی خۆجێى سلێمانی و ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبونەوەی گرنگ بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاو و دابینکردنی لە بەنداوی دەربەندیخانەوە بۆ دەریاچەی حەمرین لە ڕێگەی ڕوباری دیالەوە.

ئەلتەمیمى لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئەوەشى خستۆتەڕو كە بڕیارە بەنداوەکە 50 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا ئازاد بکات، بەڵام لێشاوی ڕاستەقینە لە 8 مەتر سێجا تێناپەڕێت و هەندێکجار بەرزدەبێتەوە بۆ 10 مەتر سێجا، ئەمانە ڕێژەیەکی زۆر سنوردارن بەهۆی ئەو دەستدرێژییە بەرچاوانەی لەسەر ڕوباری دیالە لە چوارچێوەی سنورەکانی هەرێمدا هەیە.

لەلایەكى ترەوە، ئیرادە زانیویەتى كە دەریاچەی حەمرین نوێنەرایەتی گەورەترین خەزانى ئاوی ستراتیژیی دەكات بۆ دیالە، بەڵام ساڵانێکە ئاستەکەی بە شێوەیەکی بەردەوام لە دابەزیندایە بەهۆی کەمی دەردانی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمەوە، هاوكات لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبونی دەستكاریكردن و گۆڕینى ئاراستەو رێڕەوى ئاوەكە، تا ئێستا پارێزگاكە كێشەى گەیشتنى ئاوى دیاریكراوى هەیە.

بە گوێرەى ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەنجومەنى دیالە پێشتر هۆشدارییان دابو لەوەى کە دەریاچەکە زیاتر لە نیوەی ئاوی لەدەستداوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوە و تەنانەت کارپێکردنی وێستگەکانی کارەباى ئەو ناوچانەش هەبوە.

ئەلتەمیمی هێماى بۆ ئەوەشكرد، كاغەزى ڕێککەوتنەکە سێ خاڵی سەرەکی لەخۆگرتوە، كە بریتین لە:

یەكەم، لابردنی دەستدرێژیی بۆ سەر ڕێڕەوی ڕوبارەکە.

دوەم، داواکردن لە جوتیاران بە پابەندبونیان بە پلانە کشتوکاڵییەکان.

سێهەم، قەدەغەکردنی چاندنی ئەو بەروبومانەی کە بڕێکی زۆر ئاویان پێویستە.

ئیرادە زانیویشیەتى لەو رێككەوتنەدا هەردولا كۆكبون لەسەر ئەوەى فڕێدانی پاشماوەی پیشەسازی و بیناسازی بۆ ناو ڕوبارەکە قەدەغە بكرێت، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی پیسبونی ئاوەكە.

هەر سەبارەت بە سەردانەكەى شاندى ناوبراو، چاودێران پێیانوایە لە کاتێکدا ڕێککەوتنە نوێیەکە ڕەنگدانەوەی نزیکبونەوەیەكی کاتیی نێوان دیالە و سلێمانییە، بەڵام جێبەجێکردنی لەسەر ئەزى واقیع گەورەترین تەحەددا دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی فشارە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان لەسەر ڕوباری دیالە.

دەربارەى رێككەوتنەكەش، پسپۆڕانى بوارى هایدرۆلۆژى و بەنداوەكان ئاماژە بەوە دەکەن، هەر دواکەوتنێک لە جێبەجێکردنی ئەو سێ خاڵەدا، قەیرانەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ خاڵى سفر، بەتایبەتی کە ناکۆکییەکانی ئاو لە نێوان پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشور لەگەڵ هەرێمدا بۆتە کارتێکی فشاری سیاسی لەم چەند ساڵەی دواییدا.

دواجار، ئەلتەمیمی لە كۆتایى لێدوانەكەى دا وتى: رێککەوتنەکە بەم نزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو لە بەرژەوەندی هەمو لایەنەکانە بەبێ جیاوازیی و جەختیشی لەوەکردەوە کە دەریاچەی حەمرین بەدەست کەمبونەوەی یەدەگی ئاوی ڕۆژانەیەوە دەناڵێنێت، ئەمەش پێویستی بە هاوكارى ئاوى بەنداوی دەربەندیخان هەیە بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان بەكارهێنان و بڕى بەردانەوەكەدا مسۆگەر بکات.

 

 

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی