2025-10-01 7928 جار خوێنراوەتەوە

جارێكى دیكه‌ مه‌ترسى بۆسه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێته‌وه‌

حكومه‌تى عێراق ناردنى 120 ملیارى مانگانه‌ى داهاتى ناوخۆى كردووه‌ته‌ مه‌رج بۆ ته‌مویلكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ بۆ هه‌رێم، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تى هه‌رێم مانگانه‌ چیتر ناتوانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌به‌غدا بدات به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، حكومه‌تى هه‌رێم لەبارەى داهاتى نانەوتییەوە، بەنیازە پێشنیازێک بداتە حکومەتى فیدراڵ کە کار بەڕاوێژەکەى ئەنجوومەنى دەوڵەت نەکرێت‌و دووبارە دانوستان لەوبارەیەوە بکرێت، چونکە هەرێم ناتوانێت هەموو مانگێک 120 ملیار دینار بنێرێت.

وەزیرێکى بەشدار لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا وتوویه‌تى، "بڕیارە ئەنجوومەنى وەزیران نوسراو ئاڕاستەى حکومەتى سودانى بکات‌و ئاگادارى بکاتەوە کە حکومەتى هەرێم چیتر ناتوانێت پابەندبێت بەناوەڕۆکى ڕاوێژەکەى ئەنجوومەنى دەوڵەتەوە لەبارەى داهاتى نانەوتییەوە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق کە ڕاوێژکارییە، مانگى ڕابردوو ڕاپۆرتێکى لەبارەى داهاتى نانەوتییەوە ئاڕاستەى محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد، ئەوەش پاش کۆبوونەوە لەگەڵ شاندەکانى هەردوولا، بەبۆچوونى هەرێم ڕاوێژەکەى لەبەرژەوەندیى بەغدا بووە.

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌یەکێک لەخاڵە سەرەکییەکانیدا وتوویه‌تى، "پێویستە 100%ی داهاتی گومرگیی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت"، ئەوه‌ش لەکاتێکدابوو، پێشتر حکومەتی هەرێم داوایدەکرد، ئەو داهاتە بەشێوەی 50% بە 50% دابەشبکرێت، بەڵام ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەو پێشنیازەی ڕەتکرده‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ش وەزیرەکەى حکومەتى هەرێم باسى له‌وه‌كردووه‌، "لەنووسراوەکەدا داوا لەئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت پابەندى ڕاوێژەکەى ئەنجوومەنى دەوڵەت نەبێت‌و هەردوو حکومەت گفتوگۆ لەبارەى داهاتە نانەوتییەکان بکەن، چونکە چیدیکە لەتواناماندا نییە هەموو مانگێک 120 ملیار دینار وەک داهاتى نانەوتى بده‌ینه‌ بەغدا".

بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، "ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم ئامادەیى نیشانداوه‌، هەرکات پێویست بێت، شاند بۆ دانوستان لەبارەى داهاتى نانەوتییەوە بنێرێتە بەغدا".

هەر لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى هه‌ولێر، ئەنجوومەنى وەزیرانى هه‌رێم، وەزارەتى دارایى ڕاسپاردووە تاوەکو دۆسییەى داهاتى نانەوتى یەکلادەکرێتەوە، لیژنەیەکى باڵا پێکبهێنێت بۆ ڕێکخستنەوەى خەرجییەکان‌و کۆکردنەوەى داهات تاوەکو 120 ملیار دینار بۆ مانگى ئاب ئامادەبکرێت‌و تاوەکو خۆى بگونجێنێت لەگەڵ ئەو هەلومەرجە داراییەى پاش ڕێککەوتنى سێقۆڵى نەوت هاتووەتە ئاراوە بەئامانجى ئەوەى کێشە بۆ مووچە دروستنەبێت.

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی