2025-10-01 8068 جار خوێنراوەتەوە

لاى ئه‌ردۆغان بانێكه‌و دوو هه‌وا.. گوفتار جۆرێك‌و كرداریش جۆرێكى دیكه‌

سەرۆک کۆماری تورکیا په‌یامێكى ئاراسته‌ى كوردانى وڵاته‌كه‌ى (واته‌ كوردانى باكورى كوردستان) كردو ڕایگه‌یاند، "توركیا گەورەترین‌و متمانەپێکراوترین‌و سەرڕاستترین پارێزەری کوردانه‌ به‌تایبه‌ت له‌دەرەوەی تورکیا"، ده‌شڵێت، "ڕێگرتن لەدابەشکردنی سووریا، لەبەرژەوەندیی کوردانی ئەو وڵاتەیە".

ئه‌مڕۆ لەدوای کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادان لەپەرلەمانی تورکیا، ئەردۆغان وتارێکی پێشکەشکردو ئاماژەی بەوەدا، پرۆسەی ئاشتی‌و چەکدانانی پەکەکە هەنگاوی باشی بڕیووەو سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپەو هەوڵەکانی دەم پارتی کرد بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکەو باسی لەو کۆمسیۆنەش کرد کە بۆ ئەم مەبەستە لەپەرلەمان پێکهێنراوە.

ئەردۆغان وتى: "تورکیا وەک چۆن نیشتمانی دایکی کوردانی تورکیایە، بەهەمانشێوە گەورەترین‌و متمانەپێکراوترین‌و سەرڕاستترین پارێزەرو برای کوردانی دەرەوەی تورکیاشە، یەکەم پەناگەیشە کە لەمدواییانەدا یەکەمجار لەلایەن کوردانەوە لەدەرگای دەدرێت، وەک چۆن سەدان ساڵە بەمجۆرە بووە، ئەمڕۆو سبەینێش تورکیا هەر بەمجۆرە دەمێنێتەوە بۆ کورد".

ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، وەک کورد، تورک، عەرەب، سوننە، عەلەوی بەبێ جیاکاریی‌و جیاوازی نەتەوەو زمان‌و ئایین سەرجەمیان ڕێبواری داهاتوویەکی هاوبەشن‌و دەڵێت:"خوا یار بێت تەواوی ئەو بەربەستانە لەناودەبەین کە لەبەردەم برایەتیی هەمیشەییمان دروستدەبێت، کاتێک تورک، کوردو عەرەب یەکگرتوو و یەکڕیزبن، تەواوی ئەو کێشانە چارەسەردەکەن کە لەناوچەکە هەن‌و ئارامی‌و ئاشتیی یەکجارەکی باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت".

هەر لەوتارەکەیدا ئەردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌یكردو وتى، "بەتووندترین شێوە دژی پیلانی دابەشکردنی سووریا دەوەستینەوە، ئەمەش دژی برا کوردەکانمان نییە لەسووریا، بەڵکو لەبەرژەوەندیی ئەواندایە".

چاودێرانیش وتاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان به‌په‌ندێكى كوردى ده‌شوبهێنن كه‌ ده‌ڵێت، بانێكه‌و دوو هه‌وا، واته‌ له‌لایه‌ك قسه‌یه‌ك ده‌كه‌یت‌و له‌لاكه‌ى تر نه‌ك جێبه‌جێى ناكه‌یت‌و ڕه‌چاوى ناكه‌یت، به‌ڵكو به‌هه‌موو تواناته‌وه‌ دژى ئه‌و پره‌سیپه‌ى كه‌ باستكردوه‌.

به‌بڕواى چاودێرانى سیاسیى، ئه‌ردۆغان‌و ده‌سه‌ڵاتى پارتى دادو گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتى) كه‌ پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیایه‌، تائێستا به‌فه‌رمى ڕێگه‌ى به‌زمانى كوردى نه‌داوه‌و نوێترین ڕێگریش له‌زمانى دایك له‌كوردان، سزادانى یانه‌ى وه‌رزشى ئامه‌دسپۆرته‌ كه‌ له‌سه‌ر نوسینى زمانى كوردى له‌سه‌ر درێسه‌كه‌ى، له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه‌ سزایه‌كى دارایی قورس دراوه‌.

  • تورکیا بە هێنانی ٢٠ هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتوو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی