2025-09-29 7709 جار خوێنراوەتەوە

لێبڕینى خانەنشینيى فەرمانبەران؛ تەنها لەموچەى بنەڕەتییە

 

پاش ئەوەى هەردو حكومەتى هەرێم و ناوەند رایانگەیاند كە لە موچەى مانگى تەمموزەوە رێژەى 3%ى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەبڕدرێت، ئیرادە زانیویەتى كە بڕى لێبڕینەكە تەنها لە موچەى بنەڕەتییە نەك كۆى گشتى موچەى فەرمانبەران، هاوكات زانیارییەكى گرنگیش دەخاتەڕو.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە گەنجینەى یەكى سلێمانییەوە بە ئیرادەى راگەیاند، بڕى لێبڕینەكە تەنها موچەى بنەڕەتى فەرمانبەران دەگرێتەوە، چونكە ئەگەر كۆى گشتى موچەكە بگرێتەوە بڕێكى زۆردەكات و بۆ ئەم دۆخەى فەرمانبەرانى هەرێمێش قورسایى لەسەر خەرجیى رۆژانەیان دروستدەكات.

هاوكات سەچاوەكە وتیشى: لەم مانگەوە كە موچەى مانگى تەمموز دابەشدەكرێت؛ رێژەى لە 3%ى موچە بنەڕەتییەكە دەبڕدرێت و دەچێتە سەر سندوقى خانەنشینى لە بەغدا، هۆكارەكەشى ئەوەیە كە موچەى خانەنشینى فەرمانبەران لە داهاتوى نزیكدا دەكەوێتە ئەستۆى حكومەتى ناوەند.

سەرچاوەكەى ئیرادە ئاماژەى بەوەشدا كە پێشتر لە بەغدا بڕى لێبڕینەكە زیاتر بوە، بەڵام لە ئێستادا كەمكراوەتەوە بۆ ئەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە ساڵانى داهاتودا هاوتاى بەغدا بكرێت، ئەگەرچى ئەو پرۆسەیەش ئاڵۆزەو پەیوەندى بە ناونیشان گۆڕینەوە هەیە.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، بڕى پارە لێبڕینەكە لە موچەى بنەڕەتى بۆ ماوەى سێ ساڵەو دواى ئەوە سیستمى خانەنشینى هەرێم لەگەڵ بەغدا رێكدەخرێت و لەو سێ ساڵەشدا فەرمانبەرانى هەرێم دەبێت قەرەبوى ئەو ماوەیە بكەنەوە كە لێبڕینەكەیان بۆ نەكراوە.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی