2025-09-28 386 جار خوێنراوەتەوە

فرۆشى ئۆتۆمبێلە چینییەكان پێش ئەمریكییەكان دەكەوێت

 

بەهۆى هەرزانیى لە نرخ و زۆریى كەلوپەلى یەدەگ و كەم مەسرەفیى لە بوارى بەنزین دا، لە سەرجەم شارەكانى عێراق بە هەرێمى كوردستانیشەوە، فرۆشى ئۆتۆمبێلە چینییەكان؛ فرۆشى ئۆتۆمبێلى ئەمریكى تێپەڕاندوەو لە ئێستاشدا وایلێهاتوە بارتەقاى هەمو جۆرە ئۆتۆمبێلەكانى تر پێكەوە لە پێشانگاكانى كڕین و فرۆش و كۆمپانیاكاندا مامەڵەیان پێوە دەكرێت.

لەمبارەیەوە مەنار ئەلعوبەیدى پسپۆڕى بوارى ئابورى؛ لە لێدوانێكى تایبەت دا بۆ پێگەى "بەغداد ئەلیەوم" ئاشكرایكرد؛ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکاوە بۆ عێراق لەمانگی تەمموزدا ئاستێكى خراپى تۆمارکردوەو گەیشتۆتە 594 ئۆتۆمبێل، لەکاتێکدا لەمانگى شوباتى ئەمساڵ دا بەهەمان شێوە خراپترين ئاستى خۆى تۆماكردبو كە گەیشتبوە تەنها 250 ئۆتۆمبێل، كە لەماوەى چەند ساڵى رابردودا هەرگیز ئەو ژمارانەى بەخۆیەوە نەبینیوە.

بەپێى لێدوانەكەى ئەو شارەزا ئابورییە، ئەم دابەزینە بەهۆی كۆنترۆڵكردنى بازاڕی عێراقەوەیە لەلایەن ئۆتۆمبێلە چینییەكانەوە، كە لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی ڕاستەوخۆ لە چینەوە بۆ عێراق گەیشتۆتە  نزیکەی 22 هەزار ئۆتۆمبێل، لەکاتێکدا هەر لەو ماوەیەدا تەنها 14 هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریکاوە هاوردەکراون.

ئەلعوبەیدى لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئەوەى خستۆتەڕو كە ئۆتۆمبێل له دوای ئاڵتون و ئامێره ئەلیکترۆنییەکان له سەرەكیترین کاڵا هاورده کراوەكانى عێراقن، كە ئەمەش گوزارشتە لە گۆڕانكارییەكى بەرچاو لە خواستى بەكارهێنەران و تواناى ركابەرى ئۆتۆمبێلە چینییەكان لەگەڵ ئەمریكییەكاندا؛ كە لە ئێستادا بازاڕەكانى وڵاتەكەیان كۆنترۆڵكردوە.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی