2025-09-27 7436 جار خوێنراوەتەوە

هەڵاوسان لە عێراق دەچێتە قۆناغی دامركانەوە

 

ئابوریناسێكى ناسراوى عێراقى ئەوەدەخاتەڕو کە داتاکانی دەستەى ناوەندی بۆ کۆکردنەوەی گشتی و ئامار؛ ئاماژە بەوە دەکەن ڕێژەی هەڵاوسان لە ماوەی نیوەی دوەمی ساڵی 2025دا؛ گەیشتۆتە قۆناغی دامركانەوەو لە مانگی ئابدا رێژەى خوار سفرى بە -0.6%ی تۆمارکردوە.

مەنار ئەلعوبەیدی لە پۆستێکی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، كە ئیرادە بەدواداچونى بۆكردوە، ئاماژەی بەوەداوە، ڕەنگە دابەزینی نرخەکان بۆ هاوڵاتییان ئەرێنی دەربکەوێت، چونکە تێچوی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام وێنەی تەواوی دۆخی ئابوری ناداتەوە.

ئەلعوبەیدی لەو پۆستەى لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبوك ئەوەشى رونكردۆتەوە كە هەڵسەنگاندنی دابەزینی هەڵاوسان پێویستی بە بەستنەوەی هەیە بە پێوەرەکانی دیکەوە، دیارترینیان بەرهەمی ناوخۆیی گشتی و گەشەی کەرتەکانی غەیرە نەوتی، جگە لە ڕێژەی بێکاریی وەرزیى.

بەپێى شرۆڤەكەى ئەلعوبێدى بۆ هاوكێشەى هەڵاوسان و دامركانەوە، ئەگەر دابەزینی نرخەکان لەگەڵ گەشەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی غەیرە نەوتی و دابەزینی ڕێژەی بێکاریى دا بێت، ئەمە نیشاندەرێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەگەر دابەزینی نرخی نەوت لەگەڵ دابەزینی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاریدا بێت، ئەوا ئابوری عێراق بەهۆی سیاسەتی دراوی توند و لاوازیی کەناڵە داراییەکانی حکومەت و ئەهلییەوە لە پاشەکشەدایە.

ئەلعوبەیدی پێیوایە؛ نەبونی داتای ورد؛ سەختی و قورسیى هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابوری زیاتر دەکات، چونكە "دەستەى ناوەندى"؛ ئاماری فەرمی لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 بڵاونەکردۆتەوە، هەروەها داتای ڕونیش لەسەر بێکاریی یان قەبارەی پڕۆژە وەستاوەکان نییە.

ئابوریناسەكە؛ لە پۆستەكەى دا هێماى بۆ ئەوەشكردوە تاکە پێوەرێک کە لە ئێستادا لەبەردەستدایە، بەردەوامیی فرۆشتنی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە نزیکەی هەمان ڕێژەی ساڵی ڕابردو، هاوكات جەختیشی لەوە كردۆتەوە کە تێگەیشتن لە وێنەی تەواوی ئابوری عێراق پێویستی بە شیکردنەوەی کۆمەڵێک داتا هەیە، لەوانە: ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی وەرزیى لە کەرتە غەیرە نەوتییەکان؛ ڕێژەی بێکاریی و گۆڕانکارییەکانی مانگانەیان؛ لەگەڵ ژمارەی ئەو پڕۆژە بازرگانی و پیشەسازی و خزمەتگوزارییانەی مانگانە تۆمار دەکرێن و لە هەمان ماوەدا دادەخرێن؛ جگە لە داتاکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کەرتی تایبەت و سودی فەرمانبەران و ڕێژەی گەشەکردنیان.

ناوبراو لە درێژەی نوسینەكەى دا ئەوەشى ئاشكراكردوە كە پەیوەندی نێوان ئەم پێوەرانە ئەو راستییە دیاری دەکات کە ئایا دابەزینی هەڵاوسان نوێنەرایەتی دەستکەوتێکی ئابوریی دەکات کە ڕەنگدانەوەی سەقامگیریی و گەشەکردنە؟، یان تەنها ڕەنگدانەوەی ئەو چەقبەستن و بچوکبونەوەیەیە کە ئابوری عێراق ئەزمونی دەکات.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی