2025-09-22 6619 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بیر لە دەروازەى نوێ بۆ هاوردەكردنى غاز دەكاتەوە

 

وەزارەتی نەوتى عێراق بیر لە هاوردەکردنی غاز لە وڵاتانی کەنداو دەکاتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ئامانج لێی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی دابینکردنە.

لەمبارەیەوە، هەیسەم ئیبراهیم موحسن بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاستى عێراق، بە ڕۆژنامەی فەرمیی حكومەتى ڕاگەیاندوە، وەزارەتى نەوت سەركەوتو بوە لە دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی سوتەمەنی وەزارەتی کارەبا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا بەدواداچون بۆ دەرچەی نوێی دابینکردنی غاز دەکرێت، لەنێویاندا هاوردەکردنی لە وڵاتانی کەنداو، لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی دابینکردنی غازە.

موحسین لە هەمان لێدوان دا ئەوەى دوپاتكردۆتەوە كە هەنگاوی وەزارەت بۆ کردنەوەی دەروازەى نوێی هاوردەکردنی غاز، بەشێکە لە پلانە ستراتیژییەکانی وەزارەتی نەوت بۆ دابینکردنی خواستی پەرەسەندنی ئەو کاڵایە، کە دەبێتە هۆی دابینکردنی پێداویستییەكى وزەى زیاتر بۆ وڵات، بەمەش بۆشایى هەمو كەرتەكان پڕدەكاتەوە، دیارترینیان کەرتی کارەبا.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاستى عێراق، ئەوەى ئاشکراكرد کە بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی دەوڵەت دەفرۆشرێن نەک بە نرخی بازرگانی، جگە لە هەندێک کارگە کە گازۆیل بۆ مۆلیدەکان بەرهەم دەهێنن.

هاوكات ڕونیشیکردەوە، ڕێگەپێدراو نییە مامەڵەی نەوتی سپی و غاز لە دەرەوەی چوارچێوەی حکومەت بکرێت، هۆشداریشیدا لەوەی هەر کەسێک بە نرخێکی ناڕێکخراو بیفرۆشێت، لێپرسینەوەی یاسایی لەسەر دەبێت، بەوپێیەی دەوڵەت تاکە لایەنە بەرپرسیارە لە دانانی نرخ و دابەشکردنی.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی