2025-09-18 6707 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بەشداريى لەپێشانگاى بیناسازیى نێودەوڵەتى هەولێر دەكات

 

كونسوڵگەریى ئێران لە هەولێر، ئاماژە بەوەدەكات ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادەن بۆ بەشداریكردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کەرەستەی بیناسازیی لە هەولێر؛ کە بڕیارە لە رۆژى 23ی ئەیلول بکرێتەوە.

لە میانی دیدارێکی نێوان گەیلان حاجى سەعید سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازيی هەولێر و شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگاكە بە سەرۆکایەتی لێپرسراوى بەشی ئابوری کونسوڵخانەكە، بڕیار لەسەر بەشداریكردنى ژمارەیەكى زۆر لە كۆمپانیا ئێرانییەكان درا.

لە کۆبونەوەکەدا کە خەلیل گۆران و کامەران محەمەد ساڵح ئەندامانی ئەنجومەنەکە ئامادەی بون، بارودۆخی بازرگانی و چالاکیی ئابوریی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

لەم دیدارەدا سەرۆکی بەشی ئابوری لە کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئێرانییەکان بەشداريی پێشانگای نێودەوڵەتیی کەرەستەی بیناسازیی هەولێر دەکەن، کە بڕیارە لە 23ی ئەم مانگە بکرێتەوە.

هاوكات بەپێى زانیارییەكان، کۆبونەوەکانی B2B لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییە كوردییەكان لە دوەم ڕۆژی پێشانگاکەدا ئەنجام دەدرێن.

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازيی هەولێر خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئەو بەشداریكردنە بەرچاوەى كۆمپانیا ئێرانییەكان نەشاردەوەو ئامادەیى ئەوەشى دەربڕی كە هاوكارى و هەماهەنگیى تەواوى كۆمپانیاكان بكات، ئەمەش بە مەبەستى سەركەوتن لە رێكخستنى ئەو چالاكییەدا.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی