2025-09-16 6639 جار خوێنراوەتەوە

زۆرینەى پرۆژە ئابورییەكانى هەرێم؛ رێگەى دو سایدن

 

پاش ئەوەى بەرپرسێكى حكومەتى هەرێم لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا بۆ میدیا ناوخۆییەكان ئاماژەى بەوەدا كە لە ئێستادا زیاتر لە 40 پرۆژەى گەورە بە بودجەى حكومەتى هەرێم لە سەرانسەرى كوردستاندا كاریان تێدادەكرێت، ئیرادە زانیویەتى زۆرینەى پرۆژەكان رێگەى دوسایدن.

لەمبارەیەوە ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لە ئێستادا حكومەتى هەرێم چەندین پرۆژەى ستراتیژیى گەورەى خستۆتە بوارى جێبەجێكردنەوە كە ژمارەیان 40 پرۆژەیەو كاركردن تێیاندا بەردەوامەو بە تەواوبونیشیان هەرێمى كوردستان دەچێتە قۆناغێكى ترەوە.

لەلایەكى ترەوە ئیرادە زانیویەتى زۆرینەى پرۆژەكان رێگەى دو سایدى نێوان شارو شارۆچكەكانەو تا ئێستاش رێگەى هەولێر- كۆیە تەواو نەكراوەو پێبینیش ناكرێت ئەمساڵ تەواو بكرێت.

سەبارەت بەكارەكانى ئەو رێگە دو سایدەو تەواونەكردنى تا ئێستا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێماى بۆئەوە كرد؛ ئەوەی دەوترێت ئەمساڵ رێگەی كۆیە و هەولێر تەواو دەكرێت راست نییە، رەنگە دو ساڵی تریشی بوێت، راستە كاری زۆری تێدا دەكرێت، بەڵام پڕۆژەیەكی گەورەیە و وردەكاریی زۆری تێدایە، هاوكات وتیشى: هەموو پڕۆژەكان كاری زۆریان تێدا دەكرێت، بەڵام ئەمساڵ هیچیان تەواو نابن.

سەبارەت بە بودجەى پرۆژەكانیش، ئاگرین عەبدوڵا ئەوەى رونكردەوە كە لە ئێستادا 202 پڕۆژە بڕیاری كاركردنیان بۆ دراوە، بەڵام بەهۆی بێ پارەییەوە، تەنها بەشێك لەو پرۆژانە كاریان تێدا دەكرێت و تێچوى هەمویان سێ ترلیۆن دیناری عێراقییە، كە حكومەت لە ئێستادا ناتوانێت پارەى هەموى دابین بكات.

لە وەڵامى پرسیارى ئەوەى كە دەوترێت ئایا تونێلى نوێ لە هەرێم دروستدەكرێت، ناوبراو ئەوەى خستەڕو كە حكومەت لە ئێستادا خەریكى ئەوەیە تونێلی هەیبەت سوڵتان بخاتە پلانەوە، بەڵام تونێلی میراو و ماوەران ساڵی داهاتو دەخرێنە خزمەتی هاوڵاتییانەوە.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی