کەمال محەممەد:وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم
2025-09-15 152 جار خوێنراوەتەوە

کەمال محەممەد: بەم نزیکانە کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەردەکرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم،کە بە وەکالەت ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات دەڵێت" کە کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم زووانە چارەسەر دەکرێن".

لێدوانەکەی کەمال محەممەد، دوای دیدارێکی وەزیر دێت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆماری چین، کە تێیدا تاوتوێی دۆسیەی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە و نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو دۆسیەیە پشتڕاستکراوەتەوە.

ماوەیەکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم ڕۆژانە بڕێکی زۆر نەوت بەرهەم دەهێنن.

ئەم دۆخە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری هەرێم و بە تایبەت کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەبووە.

بەڕای چاودێران،چاوەڕواێ دەکرێت چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ببێتە هۆی باشتربوونی دۆخی دارایی و چارەسەرکردنی کێشەی موچە.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی