پرسی موچەی موچه‌خۆران‌
2025-09-13 7334 جار خوێنراوەتەوە

دوای 73 ڕۆژ هێشتا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچە ئاشکرانەکراوە

ناوەندی هەواڵ

73 ڕۆژ تێپەڕیوه‌و موچەخۆران موچەی مانگی حەوتیان هێشتا وەرنەگرتوەو هه‌ولێرو به‌غدا به‌رده‌وامن له‌تۆمه‌تباركردنى یه‌كتر.

به‌پێى زانیارییه‌كان، پرسی موچەی موچه‌خۆران‌و فەرمانبەرانی هەرێم، بوه‌تە قەیرانێکی گەورەو بەغداو هەرێم بەردەوامن لەسەر کۆبونەوەکانیان‌و خاڵی ناکۆک بەڕێوەبردنی سامانی نەوت‌و جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەیە.

د. ڕه‌عد ڕه‌فعه‌ت چاودێرى سیاسیى‌و مامۆستاى زانكۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "جەماوەرو لایەنە سیاسییەکان داواکارن بەزوترینکات ئەم پرسە چارەسەربکرێت بەر لەتێکچونی باری گوزەرانی هەرێم".

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌، ئەشواق جاف ئەمڕۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، هەرێم هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردوەو بەغداش بەردەوامە لەبیانوەکانی.

سه‌ربارى تۆمه‌تباركردنى یه‌كتر، تائێستا، هیچ وادەیەک بۆدابەشکردنی موچە ئاشکرانەکراوە.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی