2025-09-13 7395 جار خوێنراوەتەوە

ئابوریناسێك: وەبەرهێنان لەکوردستان تەنها پڕۆژەی نیشتەجێبونە

 

بەپێچەوانەى كەناڵە میدیاییەكانى دەسەڵات؛ كە بەردەوام لە هەواڵیى چەواشەكاریى دا بانگەشەى ئەوەدەكەن دۆخى هەرێم لە روى ئابورییەوە سەقامگیرەو وڵاتان بە لێشاو روى تێدەكەن بۆ كارى وەبەرهێنان، ئابوریناسێك پێيوایە لە هەرێم شتێك نییە بە ناوى وەبەرهێنان، بەڵكو ئەوەى كە هەیە تەنها پڕۆژەى نیشتەجێبونە.

لەمبارەیەوە ئابوریناس فەرمان حسێن، لەلێدوانێكى تایبەت بۆ ماڵپەڕى "بەغداد ئەلیەوم" سەبارەت دابەزینی ڕێژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەچاو ساڵانی ڕابردودا ئاشكرایكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی لەبەرچاو نەگرتوە، هەروەها بەردەوام بوە لە داوای باج و کرێ و کارەبا بەهەمان ڕێژەی پێشو.

فەرمان هەر لەو لێدوانەى دا  ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ئاسانکارییە دارایی و کارگێڕییانەی کە بە وەبەرهێنەران دەدرێن زۆر سنوردارە بە بەراورد بە گەورەیی قەیرانی دارایی، ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئاستی داهات هەبوە، بۆیە هاوڵاتییان نایانەوێت پارەکانیان بخەنە مەترسییەوە و بچنە ناو بازاڕێکی ناسەقامگیرەوە.

ئەو ئابوریناسە لەدرێژەى لێدوانەكەى دا ئەوەى خستەڕو كە دەبو حکومەتی هەرێم پاڵپشتی وەبەرهێنەرانى بکردایە و لە کارەبا و ئاو و باجی گشتی بێبەریی بكردنایە، یان لانیکەم بە ڕێژەی 50% کەمیان بکاتەوە بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ وەبەرهێنان و یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی.

ناوبراو لە كۆتایى قسەكانى دا هێمای بۆ ئەوەشکرد کە لە ئێستادا وەبەرهێنان لە هەرێم زۆر سنوردارەو تەنها بوارى پڕۆژەی نیشتەجێبون دەگرێتەوە، ئەوەش زۆربەیان وەبەرهێنانی ناوخۆییەو لە ناوخۆی کوردستانەوە سەرچاوەى گرتوە.

جێى ئاماژەیە، بەهۆى نەبونى موچەى پرۆژەى خزمەتگوزارییەوە، لە ئێستادا هەرێمى كوردستان بە قۆناغێكى سەختى ئابوریى دا تێدەپەڕێت و زۆرترین كاریگەريى ئەو قۆناغەش كەوتۆتە سەر ژیانى مۆچەخۆران و فەرمانبەران كە لە رێى دۆخى درایى ئەوانیشەوە سەرجەم بازاڕو دوكانەكانى شارەكان چۆڵبونیان پێوە دیارەو تا ئێستاش حكومەتى شكستخواردوى هەرێم باكى بە ژیانى خەڵكەكەى نییە.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی