2025-09-13 7571 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم لەڕوى هێلكەو مریشكەوە گەیشتە ئاستى خۆبژێویى

 

بەپێى لێدوانێكى وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، كە ئیرادە بەدواداچونى بۆ كردوە؛ لە ئێستادا بازاڕەكانى ناوخۆى هەرێم لەڕوى بەرهەمى مریشك و هێلكەوە گەیشتونەتە ئاستى خۆبژێویى و وەزارەتەكەش سەرقاڵى پلانێكە بۆ ناردنى هەردو بەرهەمەكە بۆ وڵاتانى دراوسێ و كەنداو.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵانە هەرێم پێویستی بە 150 هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەیە، لەكاتى زیادەى بەرهەمەكەشدا وەزارەت پلانى تایبەتى خۆى هەیە بۆ هەناردەكردنى هەر بەرهەمێك بۆ وڵاتانى دراوسێى هەرێم.

وتەبێژى وەزارەتى ناوبراو لەو لێدوانە رۆژنامەوانییەدا ئاشكرایكرد، ئەگەرچى هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 150 هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەیە، بەڵام کێڵگە پەلەوەرییەکان نزیکەی دو هێندەى ئەو بڕە پێویستە بەرهەمدەهێنن، بەمەش بەرهەمی ساڵانە دەگاتە 280 هەزار تۆن، كە ئەوەش زیادەیەکی بەرچاوە، بۆیە پلانمان هەیە بۆ هەناردەکردنی ئەو زیادەیە بۆ بازاڕەکانی وڵاتانی دراوسێ.

هیوا عەلی لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتیشى: هاوتەریب لەگەڵ زیادبونی بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک، بەرهەمهێنانی هێلکەی سەر خوان و سفرەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوەو لە ئێستاشدا ژمارەی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە 55 پڕۆژەیەو بە بەراورد بە ژمارەی ئەو جۆرە پڕۆژانە لە ساڵانی ڕابردودا، ژمارەكە زیادیكردوە، كە ئەم زیادكردنەش بەشداریی کردوە لە دابینکردنی بەشێکی بەرچاو لە پێویستیى هێلكە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.

وتەبێژەكەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە كۆتایى لێدوانەكەى دا ئەوەى خستەڕو كە بەپێی یاسای پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵی، هاوردەکردنی گۆشتی مریشک و هێلکەی سەر خوان و سفرە بە هەمو جۆرەکانییەوە قەدەغەیە، ئەمەش وەک پاڵپشتیکردنی جوتیاران و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی، هاوكات جەختی لەوەشکردەوە جگە لە وڵاتانى دراوسێ؛ بەمەبەستی بەبازاڕکردنی زیادەی بەرهەمی ساڵانەی گۆشتى مریشك و هێلکە، وەزارەتەكەیان پلانى ئەوەى هەیە  بەرهەمەکانی کێڵگەکانی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەوڵەتانی کەنداویش هەناردە بكات.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی