2025-09-11 8686 جار خوێنراوەتەوە

دەروازە سنورییەكانى هەرێم بەسیستمى ئەسیكۆداوە دەبەسترێنەوە

 

دەستەى گشتی گومرگی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەكى هاوبەشى نێوان بەغداو هەولێر ئاشكرادەكات، كە مەبەست لێى گرێدانى  دەروازە سنورییەكانى هەرێمە بە سیستمى "ئەسیكۆدا"وە كە سیستمێكى ئۆتۆماتیكى رێككارە گومرگییەكانە، هاوکات پسپۆڕێکی ئابوری-ش پێشبینى كردوە ئەو هەنگاوە هاوبەشەى نێوان هەردولا یارمەتى زیادكردنى داهاتى ساڵانەى گومرگیى بە بڕى 8 ملیار دۆلار بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئەیلولی 2025، سامر قاسم داود؛ بەڕێوەبەری گشتی دەستەكە بە رۆژنامەى فەرمیى حكومەتى عێراقیى راگەیاندوە، لیژنەیەكى هاوبەش بۆ بەستنەوەی دەروازە سنورییەكانى هەرێم بە سیستەمی ئەسیكۆدا پێکهێنراوە، بەڵام تا ئێستا دەستى بەكارەكانى نەكردوە.

بەڕێوەبەری گشتی دەستەى گشتی گومرگی عێراق؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستى پشکنینی ئەو کاڵاو شمەكانەى دەچنە ناو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور، نوسینگەى گومرگیی تایبەت لە بازگەکانی "ئەلسەد، دەرمان، چیمەن، و باوە مەحمود" کراونەتەوە، كە ئەمەش وەک چارەسەرێکی کاتییە تاوەکو پەیوەندیکردن بە سەرجەم دەروازەكانەوە دەگاتە قۆناغى كۆتایى.

لای خۆیەوە، دکتۆر عەبدولڕەحمان ئەلمەشهەدانی پسپۆڕی ئابوری پێشبینی ئەوەی کرد کە داهاتی گومرگیی ساڵانە دوای جێبەجێکردنی سیستمەکە دو هێندە زيادبكات و بۆ نزیكەى 8 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە، ناوبراو رونیشیكردەوە كە کێشەی هەرێم پابەندنەبونییەتى بە زانیاریى گومرگیى و ئاشکرانەکردنی داهاتی ڕاستەقینەى دەروازە سنورییەكانى، ئەمەش لەكاتێكدایە كە  زۆرینەی ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی لە ئێران و تورکیاوە دێنە ناو خاكى عێراق ناچارن بە دەروازە سنوریییەكانى هەرێم دا تێپەڕن.

هەر لەو پێوەندەدا ئەلمەشهەدانی هۆشداریى ئەوەیدا ئەگەر هەرێم بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەى داتاو زانیارییە گومرگییەكانى، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بونی 22 دەروازەی نافەرمی کە لەلایەن حزب و قەوارە جیاوازەکانەوە کۆنترۆڵکراون، جگە لە دەروازەی باشماخ کە گەورەترین و گرنگترینە، ئەوا دەروازە فیدراڵییەکان خاڵە جێگرەوەكانى وەکو "ئەلسەفرە" دەگرنەبەر.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەلمەشهەدانی ئاماژەی بەوەداوە کە خاڵەکانی پشکنین لە کەرکوک و موسڵ بەپێی داتاکانی ئەسیكۆدا دەستیان بە کارکردن کردوە، ئەمە بێجگە لە پێشنیازی کردنەوەی بازگەی لاوەکی و گەڕۆک بۆ بەرزکردنەوەی چاودێریی ئەو خاڵە گومرگییانە، هاوكات ناوبراو جەختیشی لەوەکردەوە کە بە جێبەجێکردنی سیستمەکە داهاتەکەی بەراورد بە دۆخی ئێستا، دوهێندە زیاددەكات.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی