2025-07-11 171 جار خوێنراوەتەوە

بەسێ هۆزات: بەبێ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی11ی تەمموزی 2025، گروپێکی 30 کەسی لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەسەرپەرشتی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بەقەزای دوکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، چەکەکانیان سووتاند، دوای بەڕێوەچوونی مەراسیمە سیمبولییەکە، بەسێ هۆزات ڕایگەیاند، پرۆسەکە بەبێ ئازادکردنی ئۆجەلان سەرکەوتوو نابێت.

 بەسێ هۆزات، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی وتووە: "ئێمە ئامادەین و خوازیارین بچینەوە تورکیا بۆ ئەوەی سیاسەتی دیموکراسی بکەین، درێژە بە تێکۆشانمان لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا بدەین".

ڕاشیگەیاندووە "پێویستە دەوڵەتی تورکیا مافی بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراسیمان پێبدات. ئەگەر تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت، یاسا دەربکات و چاکسازیی یاسایی ڕیشەیی بکات، ئێمە دەچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا دەکەین".

 هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداریشیدا لەوەی کە بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێ و رایگەیاند: "ئەگەر رێککەوتنی یاسایی و دەستوری نەبێت، یان زیندانی دەکرێین یان دەمرین.

باسی لەوەشکردووە، دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا بکرێت".

 بەسێ هۆزات هەروەها دەڵێ: "مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی گەرەنتیی یاساییەوە شتێکی بنەڕەتییەو ئەوە مەرجی سەرەکی و داواکاریی یەکەممانە، بەبێ ئەم پێشهاتە، ئەستەمە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەردەوام بێت".

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی