2025-07-09 186 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت: لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند: گەڕەكەكانیش بریتین لە (سێتوان _ زێڕینۆك _ خەبات _ یاڵەكەی خەبات _ شۆڕشی نوێ _ ابراهیم احمد _ كانیبا_ گوڵی شار _ گرین ستی _ شوقەكانی یەكگرتوو _ هۆمەرە كوێر _ گەڕەكی چیا _ نەخۆشخانەی هیوا _ نەخۆشخانەی انور شێخە _ نەخۆشخانەی سمارت _ سەرشەقام _ بەشێكی مامۆستایان _ وەیس _ جولەكان _ بەرانان _ گردی علی ناجی _ كانی ئاسكان _ عەقاری _ شێخ فەتاح _ شێخ محی الدین _ قالاوە _ چوارباخ _ شارەوانی _ حاجی ئاوا _ ئوتێل گراند میلینیۆم _ مامۆستایان _ باخان _ سەربەرزی _ مەجیدبەگ _ باخی سعید بەگ _ كارێزەوشك _ هەواری تازە _ شێخان _ رزگاری تازە _ زەرگەتە _ شەهیدانی زەرگەتە _ گردی ئەندازیاران _ بەشێكی بەرانان _ بەختیاری _ بەختیاری تازە).

‎ئەوەشی خستەڕوو: بە گوێرەی ئامارەكان كۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی و كارەباكەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە (140,000) هاوبەشی كارەبا كە (504,000) هاوڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها (291) موەلیدەش كوژاونەتەوە.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی