2025-07-08 115 جار خوێنراوەتەوە

کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

ناوەندی هەواڵ

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی "گۆڕانی بارودۆخی ئەمنی"یەوە، ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان نادرێت ئامادەی ئەو مەراسیمە بن کە بڕیارە تایبەت بە بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

بەپێی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بڵاو کراوەتەوە، کەجەکە ڕایگەیاندووە: "بەهۆی گۆڕانی بارودۆخی ئەمنییەوە، پێویست بوو وردەکارییەکانی مەراسیمەکە بەخێرایی بگۆڕدرێن."

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە:

"بەهۆی گۆڕانی باری ئەمنییەوە، وا پێویستی کرد وردەکارییەکانی پەیوەست بەو مەراسیمەکەی کە چاوەڕێ دەکرێت لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، لەماوەیەکی کورتدا بگۆڕدرێت. مەراسیمەکە بەوشێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەشێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازرێتەوە و ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ لە مەراسیمەکەدا بەشداربن.

زۆر بەداخەوەین و تکادەکەین لە هۆکارەکانی ئەم گۆڕانکارییە پێویست و بەپەلەیە تێبگەن.

 شاشەیەک لە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە دادەنرێت، تۆمارە ڤیدیۆییەکانی مەراسیمەکە لەڕێگەی ئەو شاشەیەوە پەخش دەکرێت. ئەمە تاکە ڕێگەیە تاوەکو بتوانین زانیارییەکانتان پێ بگەیەنین. بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوێ.

ڕەنگە هەندێکتان بڕیاربدەن کە بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە ئامادەی مەراسیمەکە نەبن؛ تەواو لەم بڕیاردە تێدەگەین و جێگەی ڕێزە؛  داوای لێبووردن دەکەین بۆ هەر نیگەرانییەک".

 

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی