2025-07-04 160 جار خوێنراوەتەوە

زاگرۆس هیوا: یەکەم گروپی گەریلا لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن

ناوەندی هەواڵ

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، كە باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیە ڕایگەیاندووە، لە نێوان 10 بۆ 12ی ئەم مانگە، یەکەم گروپی گەریلاکانیان کە لە 20 تا 30 کەس پێکدێت، لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن. ئەوەش یەکەم هەنگاوی کۆنکرێتی دەبێت بەرەو چەکداماڵین و چاوەڕوانی هانگاوی دواتر لە توركیا دەكەن.

زاگرۆس هیوا، بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی وتووە، لە نێوان 10 بۆ 12ی ئەم مانگە، یەکەم گروپی گەریلاکانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە چیاكان دێنە خوارەوە و ماڵئاویی لە چەكەكەكانیان دەكەن، لە هەوڵێکدا بۆ ڕاگەیاندنی ئیرادەی باشی خۆیان بۆ ئاشتی و سیاسەتی دیموکراسی.

بە سەرپەرشتیی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان "چەکەکانیان لەناودەبەن"، هەروەها هێشتا ژمارەی ئەو گەریلا بەشداربوانەی كە دێنەخوارەوە دیاری نەکراوە، بەڵام رەنگە لەنێوان 20 بۆ 30 گەریلا بن، زاگرۆس هیوا وادەڵێت.

باسی لەوەشكردووە، "بۆ ئەوەی پەکەکە هەنگاوی زیاتر بەرەو چەکدانان بنێت، پێویستە ئەو گۆشەگیرییەی لە زیندان بەسەر ئۆجەلاندا سەپێندراوە هەڵبگیرێت و هەنگاوی دەستوری، یاسایی و سیاسی بنرێت بۆ دڵنیابونەوە لەوەی ئەو گەریلایانەی واز لە ستراتیجی خەباتی چەکداری دەهێنن، بتوانن لە تورکیا تێکەڵ بە سیاسەتی دیموکراسی ببن".

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، بەرپرسێکی کوردی عێراق، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت،کەوتەی خۆی  دەسەڵاتی ئەوەی نەبوە بە ئاشکرا قسە بکات، بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی  ڕایگەیاندوە، ڕێککەوتنێک کراوە بۆ ئەنجامدانی "لەناوبردنی ڕەمزی هەندێک چەکی سوک، بەمەبەستی دڵنیاکردنەوەی تورکەکان"ئەوەش بە ئامادەبونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی