2025-06-14 295 جار خوێنراوەتەوە

چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

 دوو بەرپرسی مۆساد زانیاری لەسەر هێرشەکە بۆ هەریەک لە واشنتۆن پۆست و  سی ئێن ئێنی ئاشکرا دەکەن و دەڵێن ئیسرائیل نزیکەی چەند مانگێک لەمەوپێش پلانی بۆ ئەم هێرشە داناوە.

ئەو دوو بەرپرسە ئەمنییە دەڵێن، هێزی کۆماندۆی مۆساد چەند مانگێک لەمەوپێش دزەیان کردۆتە ناو خاکی ئێران و توانیویانە چەندین چەک و درۆن بە قاچاخ بەرنە ناو ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە ئەمنییەی کە بۆ سی ئێن ئێن لێدوانی داوە، سەرەتا دەزگای هەوالگری مۆساد بنکەیەکی درۆنیان لەناو ئێراندا دامەزراندووە و دواتر گوازراونەتەوە بۆ نزیک تاران بۆ تەقاندنەوەی سیستمی بەرگری. پلانەکەی مۆساد ئەوە بووە سەرەتا هێزی زەمینی هێرش بکاتە سەر سیستمی بەرگری ئێران و ڕێگا بۆ  ٢٠٠ فرۆکەی جەنگیی خۆش بکات بێ کێشە بێنە ناو ئاسمانی ئێران و زیاتر لە ١٠٠ هێرش ئەنجام بدەن.

دوای هێرشەکە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند پلانی ئیفلیجکردنی سیستمی بەرگری تاران سەرکەوتوو بووە و هەموو فڕۆکەکانیان بە سەلامەتی گەیشتوونەتەوە بنکەکانیان.

زانیارییە هەواڵگرییەکانی مۆساد زۆر لەوە زیاتر بوون تەنها سیستمی بەرگری تێکبشکێنن، بەڵکو بەشێکی زۆری فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لەنێویشیاندا سوپاسالار و فەرماندەی هێزی ئاسمانی و زەمینی و زاناکانی ئەتۆمیش لەو هێرشەدا کوژران.

دوابەدوای تەواوبوونی هێرشەکەش ئیسرائیل وەک پیشاندانی باڵادەستی خۆی گرتە ڤیدۆیی سیخوڕەکانی لەناو ئێران بڵاوکردەوە کە هێرشی درۆنی ئەنجام دەدەن .

شارەزایانی بواری ئەمنیش دەڵین ئەو گرتە ڤیدۆییەی ئیسرائیل نیشانەی ئەوەیە کە دەزگای هەواڵگری مۆساد زۆر بە قوڵی چۆتە ناو دەزگا نهێنییەکان و سوپای ئێران چونکە باڵاترین فەرماندە  و شاراوەترین شوێنی بە ئامانج گرتووە.

وەک بەرپرسە ئەمنییەکەی ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکەی ئەمجارەی سەر ئێران وای پێویست دەکرد کە هێزی کۆمادۆ تییدا بەشداربێت، بۆیە هێزەکانیان توانیویانە بە سەرکەوتووی تا ناو پایتەخت بڕۆن بە بێ ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئێران پێی بزانێت. 

 

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی