2025-06-13
1306 جار خوێنراوەتەوە
پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل
ئێران 200 درۆنى ناردە سەر ئیسرائیل.
حسێن سەلامى سەرۆكى سوپاى پاسداران و محەمەد باقرى سەرۆكى دەستەى هاوبەشى هێزە چەكدارەكانى ئێران (سەرۆكى ئەركان) كوژراون.
ترەمپ: چانس لەدواى چانس بەخشیمان بە ئێران، پێش ئەوەى كارلەكار بترازێت پێویستە بۆ رێككەوتن بێتە پێشەوە.
ترەمپ: هێرشەكانى دواتر كوشندەتر دەبن.
دواى هێرشەكانى ئیسرائیل بۆسەر ئێران، پاكستان لە رێى فرۆكەوە دامەزراوە ئەتۆمییەكانى دەپارێزێت.
ئیسرائیل: ئەوەى ئێستا لە ئێران دەگوزەرێت، راگەیاندنى جەنگە.
وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل: زۆربەى سەركردەكانى هێزە ئاسمانییەكانى پاسداران لە بارەگایەكى نهێنى ژێر زەوى دا كوژران.
ئێڤى دەفرین، وتەبێژى سەربازیى سوپاى ئیسرائیل: هێرشەكانى بەرەبەیان زیاتر لە 100 ئامانجيان پێكاوە.
شەش زاناى بوارى ئەتۆمیى ئێران كوژراون، دیاترینیان محەمەد مەهدى تارانى و فەرەیدون عەباسى-ن.
دامەزراوەى نەتەنز بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم پێكراوە.
بنكە سەربازییەكانى كرماشان كە كۆگاى موشەكى بالیستى-ن، بۆردومان كراون.
فرۆكەخانەى ئیمامى خومەینى لە تاران و چواردەورى پاڵاوگەى تەبرێز لەپارێزگاى ئازەربایجانى رۆژهەڵات لە باكورى رۆژئاواى ئێران بۆردومان كراون.
ئوردن رێ لەو درۆنانەى ئێران دەگرێت كە ئاسمانى وڵاتەكەیان بۆ لێدانى ئیسرائیل بەزاندوە.
فرۆكەخانەى تەبرێز بە تەواوى وێران كراوە.
-
دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت
|
-
بەدرۆن هێرشكرایهوە سهر كێڵگەی نەوتی تاوكێ
|
-
مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و دهستدرێژیكردنه سهر هێما ئاینیهكان تاوانی دژ به مرۆڤایهتییە
|
-
حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین
|
-
سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت
|
-
رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە
|
-
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین
|
-
ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند
|
-
ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد
|
|
|