2026-06-17 289 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت؟

ئەم بەرزبوونەوە كتوپڕەی  بەهای دۆلار بۆ  زیاتر لە 155 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك لە بازاڕی ڕەش، نیگەرانی و پرسیاری زۆری لای هاووڵاتیان و بازرگانان دروست كردووە.

لە بازاڕدا دەنگۆی جیاواز هەیە، لەوانە باسی چاپكردنی دیناری نوێ لەلایەن حكومەتەوە دەكەن ، بەڵام ئەگەر سەیری واقیعی ئابووری و دارایی عێراق بكەین، هۆكارە ڕاستەقینەكان تێكەڵەیەك لە فشاری سیاسی، ڕێكاری بانكی و ترسی دەروونین.لێرەدا بە ڕوونی هۆكارە سەرەكییەكان و راستی كێشەی چاپكردنی دیناری نوێتان بۆ رووندەكەینەوە.

- چاودێری ئەمریكا:بانكی  فیدراڵی ئەمریكا لەم ماوەیەدا جارێكی تر وردبینی و فلتەرەكانی لەسەر حەواڵە دەرەكییەكانی عێراق لە رێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنی توندتر كردووەتەوە. ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكەیە. كاتێك رێژەی پەسەندكردنی حەواڵەی بانكەكان كەم دەبێتەوە، بازرگانان ناچار دەبن دۆلاری نەختینە لە بازاڕی ڕەش بكڕن، ئەمەش نرخەكە بەرز دەكاتەوە.

- دۆلاری نەختینە: بانكی ناوەندی عێراق لەم ماوەیەدا بڕی ئەو دۆلارە نەختینەیەی كە رۆژانە دەیخاتە بازاڕەوە كەم كردووەتەوە. كاتێك خستنەڕووی نەختینەیی كەم دەبێتەوە و خواست وەك خۆی دەمێنێتەوە یان زیاد دەكات، نرخەكە بە شێوەیەكی خودكار بەرز دەبێتەوە.

- ترسی دەروونی: دۆخی سیاسی ناوچەكە ناسەقامگیرە. ئەمەش وایكردووە كە بازرگانان و تەنانەت خەڵكی ئاساییش بۆ پاراستنی سەرمایەكانیان، دینارەكانیان بگۆڕنەوە بۆ دۆلار یان زێڕ. ئەم جۆرە كڕینە لەسەر بنەمای ترس فشارێكی زۆر دەخاتە سەر بازاڕی ناوخۆ.

- قەبارەی نەختینەیی: كێشەی ڕاستەقینەی عێراق ئەوەیە كە قەبارەیەكی یەكجار زۆری دینار لە دەرەوەی بانكەكان و لە ماڵی هاووڵاتیاندا  بە كاش هەیە،كاتێك حكومەت مووچەیەكی زۆر دابەش دەكات و ئەو پارەیە ناگەڕێتەوە ناو سیستمە بانكییەكە، بەشێكی زۆری ئەو دینارە راستەوخۆ دەچێتە بازاڕ بۆ كڕینی دۆلار. كەواتە كێشەكە زیاتر سووڕانەوەی زۆری دینارە لە بازاڕدا نەك تەنها چاپكردنی پارەی نوێ بەبێ پشتگیری.

ئەوە لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، هیچ نیازێکیان نییە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەزربکەنەوە، دەشڵێت بەهای 100 دۆلار بە 132000 دینار دەمێنێتەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق باسی لەوەشکردووە،  ئەو نوسراوەی گوایا لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە ئاراستەی پەرلەمان کراوە کە هەرد دۆلارێک بەرامبەر بێت بە 1600 دینار ساختەیە.

  • تره‌مپ چاو ده‌بڕێته‌ نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به‌ به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن

  • توركیا و عێراق ڕێككەوتن لەسەر ئەو بۆرییە دەكەن كە بە باشور و باكوری كوردستاندا تێدەپەڕێت

  • لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

  • هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا

  • وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟

  • به‌راوردى نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان

  • په‌تى درۆ كورته‌؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه‌ به‌لاى وه‌فدى هه‌رێمه‌وه‌ لاوه‌كى بووه‌

  • وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە

  • داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

سەرەکی