2   کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە

تەقینەوەی ململانێی دەسەڵات لە تاران و چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا؛ ئایا هێڵە سوورەکان گەرووی هورمز دەسوتێنن؟

تەقینەوەی ناکۆکییە قووڵەکانی ناوخۆی ڕژێمی ئێران و گۆڕانی گرژییەکان بۆ ململانێیەکی ناوخۆیی توند، لە ئێستادا بووەتە چەقی سەرنجی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی وەک تۆڕی سی ئێن ئێن و ئاژانسی ڕۆیتەرز، کە تیشک دەخەنە سەر دروستبوونی کەلێنێکی فراوان لە نێوان هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای حکومەت وەک مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆمار، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ سوپای پاسداران و باڵی توندڕەوی "بەرەی پایداری".

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی پاکستانییەوە ئاشکرای دەکات کە ئیسلام ئاباد بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەم فرەدەنگی و ململانێیەی سەرکردایەتی تاران دەکات، پێی وایە دامەزراوەی سەربازی و سوپای پاسداران تادێت زیاتر زاڵ دەبن بەسەر پرۆسەی بڕیارداندا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکات کە باڵی توندڕەو حکومەتی ئێستا بە پاشەکشە لە بەهاکانی شۆڕش و ئەنجامدانی "کودەتایەکی نەرم" تۆمەتبار دەکەن و تەنانەت لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەییدا، دروشمی نەرێنییان دژ بە پزشکیان بەرزکردووەتەوە و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەیان بەردباران کردووە.

لەم قەیرانە سیاسییەدا، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی کە بەهۆی غیابە ناڕوونەکەیەوە پشێوی خستووەتە ناو کایەی سیاسییەوە، لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا شکستی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واشنتن ڕاگەیاند و وتی "پێشێلکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە جارێکی تر بێ بەهایی و پوچەڵبوونەوەی واژۆی سەرۆکی ئەمریکای سەلماند و نەتەوەی ئێران وانەی لەبیرنەکراو بۆ ئەمریکای دوژمن دەسەلمێنێت".

موجتەبا هاوکات داوای "یەکڕیزی پیرۆز لە هەموو ئاستەکاندا کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی". لە کاتێکدا عێراقچی وەزیری دەرەوە بە گواستنەوەی هەڕەشەکانی موحسن ڕەزایی ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەر، هۆشداری دا "کە سیاسەتی دانوستان و شەڕ پێکەوە کۆتایی هاتووە و ئەگەر ئەمریکییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە بەردەوام بن، هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشێکی گشتگیر و وێرانکەری سەرتاسەری دەستپێدەکەن".

ئەم داڕمانە سیاسییە ڕاستەوخۆ هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی حەوتەمین شەپۆلی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی ئێران، کە بەپێی ئاماری فەرمی تاران بووەتە هۆی کوژرانی ٥٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٥٠٠ کەسی تر، ئەمەش وایکردووە ئێران بنکەکانی ئەمریکا و ژێرخانی چەند وڵاتێکی کەنداو بۆردومان بکات و ئاڵۆزی لە گەرووی هورمز و دەریای سووردا دروست ببێت. وەک باجی ئەم پێکدادانە قورسانەش، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە لە ١٧ی تەممووزدا و لە کاتی وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێراندا، دوو سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کوژراون و سەربازێکی تریش تا ئێستا بێسەروشوێنە، هاوکات چوار سەربازی تریش بریندار بوون.

لەم هاوکێشە سەربازییە توندەدا، بەشدارینەکردنی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل لەم هێرشە چڕانەی دوایی ئەمریکادا، بۆ چەند هۆکارێکی ستراتیژی قووڵ دەگەڕێتەوە کە سەرەکیترینیان دابەشکردنی ڕۆڵەکانە لەگەڵ واشنتن بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی شەڕێکی هەرێمایەتی گەورە کە تێیدا تەلئەبیب بخرێتە بەرەی پێشەوەی موشەک و هێرشە تۆڵەسێنەرەوەکانی سوپای پاسداران، هاوکات تەلئەبیب دەیەوێت لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە پشوو بە هێزەکانی بدات و سەرنجی تەواوی لەسەر بەرەکانی غەززە و لوبنان بێت، بە تایبەت کاتێک دەبینێت ستراتیژی ئەمریکا لە ڕێگەی گەمارۆدان و هێرشە چڕەکانەوە بە تەنیا بەسە بۆ پەکخستنی بنکەکانی ئێران و زیاتر قووڵکردنەوەی ئەو درز و دووبەرەکییە ناوخۆییەی کە بەرۆکی دەسەڵاتدارانی تارانی گرتووە.

 

  • کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە

  • نەخشەڕێگای قەندیل و کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی؛ یاسای چوارچێوە بەبێ ئیمراڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت

  • به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌دات؛ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ئاوه‌وه‌ 25%یان ده‌خنكێن

  • سێگۆشەی مەرگ و واقیعی پەرتەوازیی کورد

  • پڕۆژەی ڕووناکی؛ یان تەڵەیەکی تاریکی باج و قۆرغکاری؟

  • لە نێوان چەکوشی بەغداد و نەمانی چەتری ئەمریکا؛ داهاتووی قەوارەی هەرێم چی بەسەر دێت؟

  • لێواری تەقینەوە؛ توندبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ترەمپ

  • پشت پەردەی کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا؛ کودەتا یان سیناریۆیەک بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی ئەردۆغان؟

  • گەردەلوولی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ترەمپ فشاری کشانەوە دەخاتە سەر ئیسرائیل

سەرەکی