3 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌دات؛ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ئاوه‌وه 25%یان ده‌خنكێن
به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، رۆیشتنی چین و توێژه‌كان بۆ ده‌ریاچه و ڕوبار و مه‌له‌وانگه‌كان رو له‌زیادبوون ده‌كات، به‌رگریی شارستانیش هۆشداری له زیادبوونی ژماره‌ی خنكان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا 20 كه‌س له‌خنكان رزگاركراون و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، قائیمقامی قه‌زای دوكانیش ده‌ڵێت، مه‌له‌وانییان سنورداركردووه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌مساڵ ته‌نها كه‌سێك له‌ناو ده‌ریاچه‌ی قه‌زاكه‌یان خنكاوه.
سیروان لاله سه‌رحه‌د، قائیمقامی قه‌زای دوكان له لێدوانێكدا بۆ ئیراده میدیا رایگه‌یاند، پێشتر تاوه‌كو ساڵی 2012 ساڵانه 7-9 كه‌س له ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكاون، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌زانین و خوڕی ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ و ساڵی رابردوو رێوشوێن و رێكاری پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌ئه‌نجامیشدا ساڵی رابردوو هیچ كه‌سێك نه‌خنكاوه، ئه‌مساڵیش ته‌نها كه‌سێك خنكاوه.

وتیشی، "له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و خه‌ڵكانی خۆبه‌خشه‌وه زیاتر له 20 كه‌سیان له‌خنكان رزگاركردووه، بنكه‌ی چاودێری ده‌ریاچه‌كه‌ش كراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه و ته‌نسیب ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی بۆ دابینكراوه، جگه له‌وه‌ش بیریان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، قوله‌ی پاسه‌وانی دروستبكرێت و خه‌ڵكی مهلهوانزان و شاره‌زای تێدا جێگیربكرێت، تاوه‌كو چاودێربن، هاوكات ماتۆڕی ئاوی خێراییان پێده‌بێت، بهدوربینیش چاودێری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
قائیمقامی قه‌زای دوكان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ساڵی 2019ه‌وه رێكاری توندیان بۆ پاراستنی گه‌شتیاران گرتووه‌ته‌به‌ر، هه‌ر لهپهرژین و چاودێری مهلهنهكردن، تابلۆی ئاگاداركردنه‌وه‌و بروشهرهوه، هاوكات تیمه‌كانی غهواسیش له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه هه‌ن، جگه له‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی دوو تیمی به‌رگری و فریاكه‌وتنه‌وه هاوكاری غه‌واسه‌كان ده‌كرێت، هه‌ر حاڵه‌تێكی خنكانیش رویدابێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونه‌وه بووه به مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی قه‌زای دوكان ئاشكراشیكرد، تیمی تایبه‌تی به‌رگریی شارستانی كه له ساڵی 2022 خولی تایبه‌تی بینیوه، له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسیه‌كانه‌وه مه‌شقی ته‌واویان پێكراوه و به‌رنامه‌یان هه‌یه ده‌ریاچه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه جیابكه‌نه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، موقه‌ده‌م ئارام عه‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی سلێمانی بۆ ئیراده میدیا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 30ی 6ی 2026 پێنج كه‌س له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌ناوچه‌كانی شارباژێڕ، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، دوكان و كونه ماسی خنكاون.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره هۆكاری گیانله‌ده‌ستدان و خنكانی ئه‌و كه‌سانه‌شی بۆ نه‌زانینی مه‌له و نه‌شاره‌زایی و قوڵی و خوڕی ئاوه‌كان و شڵه‌ژان و ساردی گه‌ڕانده‌وه و وتیشی، "له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ماوه‌ت، قه‌زای دوكان، ئاغجه‌له‌ر، ده‌ربه‌ندیخان، ده‌یان تابلۆی ئاگاداركردنه‌وه دانراون كه به‌شێكیان سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دانراون، هاوكات تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ڕێگه‌ی چوار تیمه‌وه كه ژماره‌یان 28 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده رێنمایی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌یجی فه‌رمی بهڕێوهبهرایهتیهكهیانهوه هۆشداری به هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌ده‌ن".
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه به تێكڕایی نێوان 95 بۆ زیاتر له 100 كه‌س له ئاودا ده‌خنكێن، ڕووداوه‌كانیش به‌كۆمه‌ڵ و له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر ڕووده‌ده‌ن، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش بۆ كه‌مته‌رخه‌می، نه‌شاره‌زایی له مه‌له‌كردن، سه‌ردانیكردنی شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان (وه‌ك زێ، ڕووبار و به‌نداوه‌كان) ده‌گه‌ڕێته‌وه.

به‌پێی ئاماره نافه‌رمیه‌كانیش، ڕێژه‌ی خنكان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له ساڵانی ڕابردوودا به ته‌نیا له چه‌ند مانگی سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كه‌دا ده‌یان كه‌س خنكاون، بۆ خۆپاراستنیش له‌م ڕووداوانه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌ده‌ن كه هاووڵاتییان له ڕووبار و به‌نداوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و مهلهنهكهن.
-
کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە
|
-
نەخشەڕێگای قەندیل و کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی؛ یاسای چوارچێوە بەبێ ئیمراڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت
|
-
به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌دات؛ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ئاوه‌وه 25%یان ده‌خنكێن
|
-
سێگۆشەی مەرگ و واقیعی پەرتەوازیی کورد
|
-
پڕۆژەی ڕووناکی؛ یان تەڵەیەکی تاریکی باج و قۆرغکاری؟
|
-
لە نێوان چەکوشی بەغداد و نەمانی چەتری ئەمریکا؛ داهاتووی قەوارەی هەرێم چی بەسەر دێت؟
|
-
لێواری تەقینەوە؛ توندبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ترەمپ
|
-
پشت پەردەی کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا؛ کودەتا یان سیناریۆیەک بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی ئەردۆغان؟
|
-
گەردەلوولی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ترەمپ فشاری کشانەوە دەخاتە سەر ئیسرائیل
|
|
|
|