2026-07-15
717 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ چاو ده‌بڕێته نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه ئیمزا ده‌كه‌ن
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاشكرای ده‌كات، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزا ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ردوو وڵات 18 رێككه‌وتن له بواره جیاوازه‌كان به‌به‌های تریلیۆنێك دۆلار ئیمزا ده‌كه‌ن و سندوقێكی گه‌شه‌پێدان ده‌كرێته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
تره‌مپ له‌میانى پێشوازى له عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، راشیگه‌یاندووه، ئه‌مریكا چه‌ندین رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزا ده‌كات، دووپاتیشی كرده‌وه، هاوبه‌شییه‌كی به‌هێز له بواری نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراق له ئارادایه و به‌م زووانه رێككه‌وتنێكی نه‌وتی ئیمزا ده‌كه‌ین.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌چنه بازاڕی عێراقه‌وه، كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، میدیا عیراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، له سه‌ردانه‌كه‌یدا 18 رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزا ده‌كات، كه بواره‌كانی سیاسه‌ت، پیشه‌سازی، وزه، نه‌وت، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و پڕچه‌ككردن له‌خۆ ده‌گرێت و له‌ڕێگه‌ی سندووقێكی تریلیۆن دۆلارییه‌وه ژێرخانی عیراق بونیاد ده‌نرێته‌وه.
ئێستا عیراق كار بۆ دامه‌زراندنی سندوقی گه‌شه‌پێدان له یه‌كێك له‌بانكه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، نه‌ك له بانكی فیدڕاڵی، ئه‌و سندوقه پاره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت، كه بۆ ئه‌مریكای ده‌نێردرێت و بڕه‌كه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه، به‌مه‌ش به‌های سندوقه‌كه ده‌گاته تریلیۆنێك دۆلار، به‌و پاره‌یه ژێرخانی عیراق له بواره جیاوازه‌كان گه‌شه‌ی پێده‌درێت، به تایبه‌ت پڕۆژه‌ی كاره‌با.
به‌پێی زانیارییه میدییه‌كان، رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ئاماده‌یه و له سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ واشنتن له‌لایه‌ن وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئیمزا ده‌كرێت، كه بواره‌كانی سیاسه‌ت، ئابوری، وزه، پڕچه‌ك كردن، پیشه‌سازی و په‌روه‌رده له‌خۆ ده‌گرێت.

عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند: عێراق یه‌ك جه‌سته‌یه و جیاوازی له نێوان ناوچه‌كاندا ناكه‌ن، بۆیه له سندوقی گه‌شه‌پێدان هه‌رێمی كوردستانیش پشكی خۆی ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا و عێراق، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هاوبه‌شیی سه‌ربازییه‌وه بۆ هاوبه‌شیی ئابوری و دارایی ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه واته‌ی ئه‌وه نییه، كه په‌ره به په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانیان ناده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكای كرد و له‌گه‌ڵ پیت هێگسیس وه‌زیری جه‌نگ كۆبووه‌وه.
به‌پێی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له رێككه‌وتنێكی ئه‌منی كردووه كه په‌ره به راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازی و پڕ چه‌ككردنیان ده‌دات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئاشنا ده‌كرێت، كه به‌هۆیه‌وه هێزه عێراقییه‌كان سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، زه‌یدی بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی داوه بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كاری لیژنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به داڕشتنه‌وه‌ی شێوازی په‌یوه‌ندی ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان ئه‌مریكا و عێراق، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 30ی9ی2026دا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی 13ی7ی2026 به بانگهێشتێكی ره‌سمی دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشته واشنتن، وه‌فدێكی باڵا كه پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر، لێپرسراو، وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌ن كۆمپانیاكان یاوه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌م سه‌ردانه ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
-
کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟
|
-
ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟
|
-
عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل
|
-
بانكه بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه كه‌م ده‌كرێنه‌وه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
-
داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق
|
-
شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن
|
-
زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند
|
-
بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات
|
|
|
|