2025-10-08 7742 جار خوێنراوەتەوە

سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

 

پاش ئەوەى لە ماوەكانى رابردودا حكومەتەكانى هەرێم و بەغدا تەنها لەبەر بەڕێوەچونى پرۆسەى هەڵبژاردن و دروستنەبونى كێشەى سیاسیى و ئابورى؛ لەگەڵ كۆمپانیا بیانییە بەرهەمهێنەرەكانى نەوت رێككەوتنێكیان تایبەت بە رادەستكردنى نەوتى هەرێم واژۆكرد، لەئێستادا كۆمپانیاى بەبازاڕكردنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" دەڵێت: رێككەوتنەكە سەرەتاى ساڵى داهاتو كۆتایى دێت.

لەمبارەیەوە، حەمدی شەنگالى؛ كادیرى پێشكەوتوى پارتى كە لە هەمان كات دا جێگرى بەڕێوەبەرى كۆمپانیاى "سۆمۆ"یە، لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیى دا ئاماژەى بەوەدا كە رێككەوتنە سێقۆڵییەكە لە سەرەتاى ساڵى داهاتو كۆتایى پێدێت و تەنها بۆ سێ مانگە.

شەنگالى لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەى دا ئەوەشى خستەڕو كە ئەگەر هەرێم رۆژانە پێویستى بە زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل بێت، ئەوا لەلایەن سۆمۆوە پێیدەدرێت، بەڵام پێویستە لە داهاتودا گۆڕانكاریى له بڕی تێچوی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمدا بكرێت.

 بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، رێككەوتنە سێقۆڵییەكەى نێنوان هەولێرو بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان، تەنها بۆ دامركاندنەوەى توڕەیى شەقامى كوردى و عێراقی بو؛ كە بەرپرسانى هەردولا لە ئێستاشدا مەترسییەكى گەورەیان هەیە سەبارەت بە بایكۆتى هەڵبژاردن و لەپەلوپۆ كەوتنى پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەرێمى كوردستانیش، هەربۆیە تا ئێستا یەكێتى و پارتیش نەیانتوانیوەو نەیانویستوە كابینەى نوێى حكومەتى هەرێم پێكبهێنن.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی