شارەدێى بیارەو خانەقاكەى.. فۆتۆ: هۆگر كەمال
2025-10-06 7488 جار خوێنراوەتەوە

دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

 

بەمەبەستى بوژاندنەوەى ئابوریى ناوچەكە لە روى گەشتیارانەوەو بۆ جوانتركردنى سیماى شارۆچكەكە، بڕیاروایە پرۆژەیەك بە ناوى "دورگەى ناوەندى ناوبازاڕى بیارە" بكەوێتە بوارى جێبەجێكردنەوە، بەڵام بەهۆى هەڵكەوتەى جوگرافیى ناوچەكەو بەرتەسكیى بازاڕەكە، پێناچێت دورگەكە ئاوی تێدابێت، بەمەش دەبێتە یەكەمین دورگەى جیهان كە بێ ئاوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە لە بڵاوكراوەیەك دا ئەوەى ئاشكراكردوە كە لەژێر چاودێری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجەو بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی بیارە، پڕۆژەی "دورگەی ناوەندی ناوبازاڕی بیارە" دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە ئاماژەى بەوەشداوە كە پڕۆژەكە لەلایەن سەرپەرشتیاران و پسپۆڕانەوە دیزاینی بۆ كراوەو دەبێتە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوان و شارستانی بە ناوبازاڕی بیارە و بودجەكەشی لەسەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی بیارە دەبێت.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداری هاوڵاتییان و خاوەن پیشەو دوكاندارەكانی بەشی خوارەوەی ناوبازاڕی بیارەی كردۆتەوە، كە سەرۆكایەتییەكەیان دەستدەكات بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە تا هاوكاری تیمەكانی جێبەجێ كردن بن.

جێى ئاماژەیە، بیارە شارەدێیەکە، كەوتۆتە ناحیەی بیارەى سەر بە  پارێزگای ھەڵەبجە، كە لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی گەچێنە و لە باشوریشەوە لەگەڵ گوندی ھانەنەوتێ و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە لەگەڵ گوندی دەگاشێخان و لە دیوى ڕۆژاواشەوە لەگەڵ گوندی بنجەودڕەی هاوسنورە.

 

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی