2025-10-04 5125 جار خوێنراوەتەوە

نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

په‌یامێكى نوێى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق وا خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت كه‌ بڵێت، ئه‌و نه‌وته‌ى له‌هه‌رێم وه‌رگیراوه‌ ده‌بێته‌ خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق‌و خه‌زێنه‌كه‌ى پڕده‌كات، چاودێرانیش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ئابورى سه‌ربه‌خۆ، نه‌وت بوه‌ته‌ نه‌گبه‌تى بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم‌و هیچ خه‌زێنه‌یه‌كیشى له‌هه‌رێم نییه‌.

له‌حه‌وت ڕۆژدا به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم ملیۆنێك به‌رمیل بووه‌.. ئه‌مه‌ زانیارییه‌كى گرنگ بوو كه‌ حه‌یان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد..

به‌وته‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، له‌ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژدا زیاتر لەیەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەهەرێم وەرگیراوەو بارکردنی یەکەم کەشتیی نەوتهەڵگر بەنەوتی هەرێم لەبەندەری جەیهان ده‌ستى پێكردووه‌.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، پڕۆسەی ناردنی نەوت لەهەرێمه‌وه‌ بەرەو بەندەری جەیهان لەڕێگەی هێڵی عێراق-تورکیاوە دەستیپێکردەوە، دوای وەستانی زیاتر لەدوو ساڵ بۆ ئەم هێڵە.

وه‌كو وه‌زیرى نه‌وت وتوویه‌تى، "بۆ یەکەمجارە حکوومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لەكێڵگه‌كانی هەرێم وەردەگرێت‌و پڕۆسەی هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق دەگرێتەئەستۆ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، بڕی ئەو نەوتەی تائێستا وەرگیراوە گەیشتووەتە نزیکەی زیاتر لەیەک ملیۆن بەرمیل، یەکەم کەشتیی نەوتهەڵگریش لەبەندەری جەیهان له‌نگەری گرتووە بەبڕی 650 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

بارکردنی ئەم کەشتییە تەواو دەکرێت‌و بەرەو شوێنی مەبەستەکەی دەڕوات کە گرێبەستی لەسەرکراوە، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ بودجەی دەوڵەت ده‌بێت.

جاران ئابوریەكی بەهێزی سەربەخۆ، پشتبەستوو بەفكرو فەلسەی گونجاو لەپاڵ فاكتەرەكانی دیكه‌دا، یەكێكبوو لەمەرجەكانی دروستبوونی كیانی سەربەخۆی نەتەوەیی، بەڵام ئێستاو لەسەردەمی دونیای جیهانگیریی‌و ئەم دونیا بچوكە، زیاتر باس لەنزیكبوونەوەو ئابووریی‌و بازاڕی هاوبەش دەكرێت.

چاودێران پێیانوایه‌، لەهەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتێكی كلاسیكی بێ پشتیوانی فكرو فەلەسەفەو ڕەفتاری خێڵەكیدا، سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ تاقیكرایەوە، هەندێ لەدەركەوتەكانی زۆر خراپبوون كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستچووه‌، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى نزیكه‌ له‌مه‌حاڵ".

(قەیرانی خنكێنەر، لەدەستدانی كەركووك‌و زۆر بەئاسانی ڕادەستكردنەوەی 51% خاكی هەرێم‌و دەمەزەردكردنەوەی چەقۆی قینی سیاسی لەمێژینەو دوبارە تاوانباركردنی یەكتر بەخیانەتكارو لەدەستدانی زۆربەی دۆستەكانی كوردو چاوشكاندن‌و لێدان لەشكۆی چەندین نەوە، بەو ڕادەیەی بەشێك لەكوردی ئەم ناوچانە بڵێن بجینەسەر ئەو حكومەت‌و هەرێمە جوانەی كە موچەی پێ دابین ناكرێ) ئه‌مانه‌ به‌به‌شێك له‌لێكه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كانى ئابورى سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێم داده‌نرێن.

حكومه‌تى عێراقى به‌رده‌وام بودجه‌ى وه‌كو كارتى فشار به‌كارهێناوه‌ تاوه‌كو له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2014دا به‌بڕیارى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاته‌ى عێراق، بودجه‌ى هه‌رێم بڕدرا، له‌كاتێكدا به‌پێى هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوورى، حكومه‌تى عێراقى بۆى نییه‌ بودجه‌ ببڕێت، دانیشتن‌و گفتوگۆى زۆر ئه‌نجامدرا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌، به‌ڵام دواجار نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی