2025-10-02 8197 جار خوێنراوەتەوە

هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

 

کۆمەڵەی دانەوێڵە و پاقلەمەنى تورکیا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، ئاماژە بەوەدەكات کە عێراق و هەرێمى كوردستان هۆکاری سەرەکی دابەزینی هەناردەی ئاردی تورکیا بون لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا.

جەلال کادۆ ئۆغڵو، سەرۆکی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، هەناردەی ئاردی گەنمی تورکیا بە ڕێژەی 35% کەمیکردوە، ئەوەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردو كە گەیشتبوە یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن، هاوکات داهاتەکەی بە ڕێژەی 33.7% دابەزیوەو گەیشتۆتە 575.5 ملیۆن دۆلار.

ناوبراو لە لێدوانێكى دا بۆ میدیاكانى توركیا ئەوەى خستۆتەڕو كە هۆكارى كەمبونەوەى هەناردەى ئاردى توركیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەرێمى كوردستان و عێراق لە ئێستادا زیاتر پشت بە بەرهەمهێنانى ئاردو گەنمى ناوخۆیى دەبەستن؛ كە ئەمەش كاریگەریى كردۆتە سەر ئابورى توركیا چونكە هەرێم و بەغدا لە پێشتردا كڕیارى سەرەكى ئاردى توركى بون.

ئۆغلۆ ئەوەشى رونكردۆتەوە كە جگه لەو هۆكارە هاوكات توندکردنی ڕێساکانی هاورده کردن و دواکەوتنی پرۆسەى گومرگیی؛ وایکردوه دۆخى ئابوریى تورکیا په کبخات.

سەرۆكى کۆمەڵەی دانەوێڵە و پاقلەمەنى تورکیا وتوشیەتى: وەبەرهێنان لە کارگەکانی ناوخۆی هەرێم و عێراق كە لە ئێستادا توانایەكى بەرفراوانیان هەیە لە بەرهەمهێنان؛ بەشداربون لە زیانەکانی بازاڕ بۆ سەر بەرهەمە تورکییەکان، لەبەرئەوە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو هۆکارانەی کە تێچوی بەرهەمهێنان لە توركیا بەرزدەکەنەوە، هاوكات خێراکردنی گەڕان بەدوای بازاڕی نوێ و بەهێزکردنی گفتوگۆی سیاسی و بازرگانيی لەگەڵ عێراق، یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی زەبری هەناردەکردن.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی