2025-10-01
6919 جار خوێنراوەتەوە
گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن
بەمەبەستى بوژاندنەوەى ئابورى هەرێمى كوردستان، حكومەتى هەرێم بەردەوام لەرێى گروپە گەشتیارییەكانى ناوخۆو پارێزگاكانى ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە، ئاسانكاریى بۆ هاتنى گەشتیارانى عەرەب دەكات، تا رو لە هاوینە هەوارەكان و ناوچە گەشتیارییەكانى هەرێم بكەن.
لەمبارەیەوە، بەهۆى دابەزینى پلەكانى گەرماو سەرەتاى وەرزى پاییز كە لەناوچەكەدا دیمەنى درەخت و باخ و ناوچە گەشتیارییەكانى هەرێم جوانتر دەردەكەون، گەشتیارانى عەرەب ئەو هەلە دەقۆزنەوەو بە لێشاو سەردانى زۆرینەى ناوچە گەشتیارییەكانى كوردستان دەكەن بە تایبەت سەیرانگاى ئەحمەد ئاوا.
سەیرانگاكه بەیەكێك لەشوێنە گەشتیارییە سەرنجڕاكێش و دڵڕفێنەكانی نزیك لە شارۆچكەى خورماڵ دادەنرێت و بۆتە سەرچاوەیەكى باش بۆ راكێشانى گەشتیارانى عەرەب و ناوخۆیى و بیانى بۆ ناوچەكە.
هاوكات؛ سەردانى گەشتیارانى عەرەب بۆ ناوچەكە بۆتە هۆى بوژاندنەوەى چێشتخانەكانى نزیك لە سەرچاوەى زەڵم، سەرەڕاى دوكانەكانى ناوچەكە، چونكە كاتێك ئەو گەشتیارە عەرەبانە سەردانى سەیرانگاكان دەكەن؛ سەرەڕاى ئەوەى لەوێ نان دەخۆن بە هەمان شێوە دیارى و شتى گرانبەها لەگەڵ خۆیان دەبنەوە.
سەبارەت بە كەپرەكانى ئەو ناوچە گەشتیارییە، ئەوەى زانراوە ئەوەیە؛ خاوەن كەپرەكان ساڵانە داهاتێكى باش لەرێى بەكرێدانى ئەو كەپرانەوە پێكەوەدەنێن و هاوكات دەتوانن چەند خزمەتگوزراییەكیش پێشكەش بە گەشتیارەكان بكەن.
بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، ئەگەرچى پارێزگاى هەڵەبجە لە روى داهاتەوە پارێزگایەكى كەم داهاتە، بەڵام لە روى بوژاندنەوەى هەردو كەرتى كشتوكاڵى و گەشتیارییەوە لە سەرجەم شارەكانى ترى كوردستان لە پێشتره، لەبەرئەوە ئەركى سەرشانى حكومەتە لەو ناوچەیەدا بایەخ بە هەردو كەرتەكە بدات و داهاتى پارێزگاكە بەرز بكاتەوە.
ئەحمەد ئاوا، بەدوری 84 كم؛ دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی و نزیكە لە شارۆچكەی خورماڵ، كە دۆڵێكی سەوز و ڕەنگینى هەیەو خاوەن سەرچاوەیەكی ئاوی زۆریشە بەناوبانگترینیان سەرچاوەى "زەڵم"ەو لە بناری چیاكەوە بە شێوەی تاڤگە دەڕژێتە خوارەوە و دیمەنێكی سەرەنجڕاكێش بە شوێنەكە دەبەخشێت، هاوكات، چەندین كەپر و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستكراوە.
-
بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد
|
-
سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت
|
-
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات
|
-
دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت
|
-
نهوتى ههرێم نهگبهتى بۆ كوردو خێرو بهرهكهت بۆ عێراق
|
-
هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا
|
-
هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات
|
-
حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد
|
-
گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن
|
|
|