2025-09-25 7463 جار خوێنراوەتەوە

هەولێر.. 100 دۆلاریى دڕاو دەبێتە كێشەیەكى دارایى درێژخایەن

 

ماوەى چەند ساڵێكە لە هەولێر كێشەى 100 دۆلاریى دڕاو سەریهەڵداوەو نە حكومەت و بانكەكان و تەنانەت نوسینگەكانى حەواڵەو ئاڵوگۆڕى دراویش؛ ناتوانن كێشەكە چارەسەر بكەن و بەمەش 100 دۆلار لە هەولێر مەرج نییە هەمو كاتێك هەر بكاتەوە 100 دۆلار.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، ئەو بڕە پارەیە بەو نرخە زۆرەوە لە ئێستادا بۆتە بارگرانیى بەسەر شانى هاوڵاتییانى هەرێمەوە؛ كە زۆرینەى مامۆستاو موچەخۆران؛ لەو توێژەن كە ئەو پارە دڕاوانەیان پێیە، چونكە خاوەن پرۆژەكانى وەبەرهێنان و بازرگانەكان، لەرێى یەكە ژمێریارییەكانیانەوە بە هیچ جۆرێك ئەو پارە دڕاوانە وەرناگرن و رێگە نادەن لەنێو پرۆژەكانیاندا مامەڵەیان پێوەبكرێت.

ئیرادە زانیویشیەتى؛ كە ئەو پارانە لە ئێستادا لەناو بازاڕى هەولێرو لە رێگەى نوسینگەكانى حەواڵەو ئاڵوگۆڕى دراوەوە، بە نرخێكى زۆر كەمتر لە بەهاى راستەقینەى دراوەكە؛ وەردەگیرێن و هیچ كەسێكیش ئامادە نییە بە هەمان نرخى خۆى مامەڵەى پێوە بكات.

لەلایەكى ترەوەو بەپێى راپۆرتێكى كەناڵى "ئەلشەرقییە" لەسەر هەمان بابەت، هاوڵاتییان لە شەقام بازاڕەكاندا ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەو پارانە لە نوسینگەكانى ئاڵوگۆڕى دراو بە نزیكەى 5 هەزار تا 30 هەزار دينار كەمتر لە نرخى خۆى لێيان وەردەگرنەوە.

هاوكات كەناڵەكە لە راپۆرتەكەى دا ئاماژەى بەوەداوە كە لایەنى بەرپرسیارو سەرەكى لەم پرسەدا بانكەكانن نەك هاوڵاتییان، چونكە بانكەكان زۆرینەیان وابەستەن بە حكومەتەوەو ئەركى سەرشانى حكومەتە كە ئەو گرفتە چارەسەر بكات.

ئەلشەرقییە، لە رێى راپۆرتەكەیەوە هۆشداریى ئەوەى داوە كە چارەسەرنەكردنى ئەو پرسە، رەنگە لە داهاتودا زیانى گەورە بە ئابوریى هەرێم و دواتریش عێراق بگەیەنێت.

 

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی