2025-09-24 7445 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانى.. پرۆژەیەكى ئاو 420 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخاندەكرێت

 

بەمەبەستى چارەسەركردنى گرفتى كەمئاویى لە گەڕەكەكانى شارى سلێمانى دا بۆ ماوەى چارەكە سەدەیەك، بڕیاروایە حكومەتى هەرێمى كوردستان بڕى 420 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەیەكى گەورەى ئاو لەشارەكە تەرخان بكات.

پرۆژەى هێڵی سێیەمی گواستنەوەی ئاو لە قەزاى دوکانەوە بۆ سلێمانی، یەكێكە لەو پرۆژە گەورەو ستراتیژییانەى كە دەبێتە هۆى نەهێشتنى كێشەى كەمئاویى لە شارى سلێمانى دا و لە ئێستاشدا هەنگاوە ئیداریى و پراكتیكییەكانى پرۆژەكه دەستیپێكردوەو بەو بڕە پارەیەى حكومەت تەرخانى كردوە پێدەچێت بۆ ماوەى 25 تا 30 ساڵى ئاییندە قەیرانى ئاو لە شارەكە چارەسەر بكات.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، وادەى تەرخانكراو بۆ ئەنجامدانى پرۆژەكە ساڵ و نیوێكەو وێستگەى پاڵاوتنى تایبەت بە پرۆژەكەش لە كاتژمێرێكدا تواناى پاڵاوتنى نزیكەى 20 هەزار مەتر سێجا لە ئاوى خاوێنى هەیەو دەتوانێت رۆژانە نزیكەى 480 هەزار مەتر سێجا ئاوى خاوێن بۆ سنورى پارێزگاكه، دابین بكات.

ئیرادە زانیویەتى كە ئەنجومەنى وەزیران نوسراوى رەزامەندیى جێبەجێكردنى پرۆژەكەى رەوانەى وەزارەتى شارەوانى كردوەو پێدەچێت لەماوەى مانگێك بۆ مانگ و نیوێكدا كۆمپانیاى جێبەجێكار دەست بەكارەكانى بكات.

جێى ئاماژەیە، ساڵانەو لە وەرزى هاوین دا دانیشتوانى گەڕەكەكانى شارى سلێمانى بەردەوام بەهۆى قەیرانى كەمئاوییەوە كێشەى دابینكردنى ئاوى خاوێنیان هەیه و زۆرجار پەنا دەبەنە بەر كڕینى ئاوى تەنكەرەكان، كە هەندێكیان شیاوى خواردنەوە نین.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی