2025-09-23 8755 جار خوێنراوەتەوە

ئەسەد خۆى ڕۆیشت به‌ڵام وێنه‌كه‌ى له‌هه‌موو ماڵێكدا ماوه‌ته‌وه‌

به‌شار ئه‌سه‌د، نۆ مانگ پێش ئێستا سوریای بەجێهێشت، بەڵام وێنەکەی هەمیشە لەگیرفان‌و ماڵى هه‌موو سورییەکاندا ئامادەیە، لەهەموو کڕینێکدا دەبینرێت، چونكه‌ دراوى ئه‌و وڵاته‌ هیچ گۆڕانێكى به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌.

عەبدولقادر ئەلحوسریە سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندیى سوریا باس له‌وه‌ده‌كات، دیمەشق پێشتر داوای پێشکەشکردنی لەدابینکەرە نێودەوڵەتییەکان کردوە بۆ چاپکردنی دراوی نوێی بانکیی لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی دراوی ناوخۆیی کە بەدەست دابەزینی بەهاکەیەوە دەناڵێنێت.

حکومەتی سوریا لەماوەی سێ مانگدا ئامانجی ئەوەیە ئەو ئەرکە بەناساندنی وەشانی نوێی دراوەکە تەواوبکات، چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوەدەکەن، گۆڕانکاریی ڕیشەیی نەک تەنها لەڕواڵەتەکەیدا، بەڵکو لەهاوکێشە ژمارەییەکەیدا ڕودەدات، لەگەڵ لابردنی دوو سفر، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی گشتیی بەلیرەى سوریى.

شەقامی سوریا جەخت لەسەر گرنگی ئەو هەنگاوە دەکاتەوە، نەک تەنها بۆ گەڕاندنەوەی هێز بۆ دراوی ناوخۆیی، بەڵکو بۆ نەهێشتنی یادەوەرییەکی پڕ لەئازار دەیانگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەیه‌كى تاڵ كه‌ لەگەڵ هەموو مامەڵەیەکی دارایی، ئەسەد ده‌بینن‌و ڕۆژانه‌ش به‌شداره‌ له‌مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی