2025-09-23 1624 جار خوێنراوەتەوە

پارەى بەشە خۆراكى مانگانە دەكرێتە هەزار دینار

 

پاش ئەوەى لە رابردودا لەلایەن هاوڵاتییانەوە گلەیى ئەوە لە حكومەتى هەرێم كرا كە لە رێى ئەنجومەنى باڵاى ئابورییەوە پارەى وەرگرتنى بەشەخۆراك لە فۆڕمى خۆراكى مانگانە لەسەر هەر تاكێك زیادكراوە بۆ هەزار دینار، لەئێستادا حكومەتى هەرێم بۆ ئەو پرسە هاتۆتە دەنگ و دەڵێت: ئەو بابەتە وەك خۆیەتى و هیچ گۆڕانكارییەكى بەسەردا نەهاتوە، بەڵام ئیرادە لە زارى بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمەوە زانیارى ئەوە دەخاتەڕو كە بڕى پارەكە زیاددەكرێت.

لەمبارەیەوە نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم؛ لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا ناوخۆییەكانى كوردستان، ئاماژەى بەوەداوە كە هەر بریکارێک پارەی زیاتر لە هاوڵاتییان وەربگرێت ڕێککاری پێویستی لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

نەوزاد شێخ کامیل، هەر لەو لێدوانەى دا ئەوەشى خستۆتەڕو كە زیادکردنی پارەی مانگانەی خۆراک لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار تەنیا پێشنیازە و لە ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، دەبێت ئەم بابەتە لە ئەنجومەنی باڵای ئابوری بچێتە ئەنجومەنی وەزیران و پەسەند بکرێت و بڕیاری پێدەربچێت، ئینجا دواتر جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئەوەشى رونكردۆتەوە كە هەمو لایەکمان ئاگادارکردۆتەوە پارەی مانگانەی خۆراک هەر 500 دینارەو هیچ گۆڕانکارییەكی بەسەردا نەهاتوە، تا نەبێت به بڕیار هیچ کەس پارەی زیاتر بە بریکاران نەدات.

شێخ كامیل لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتوشیەتى: ئەو هاوڵاتییانەی هەزار دیناریان لێوەرگیراوە با سەردانی بەڕێوەبەرایتییەکانمان لە شارو شارۆچکەکان بکەن و ناو و ژمارەی ئەو بریکارەمان پێبدەن کە پارەی زیاتریان وەرگرتوە، تا ڕێککاری پێویست لەبەرامبەر ئەو بریکارانە بگرینە بەر.

هاوكات، بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، تەنها بۆ بەشە خۆراكى ئەم مانگە بڕى پارەى وەرگیراو لە هەر تاكێك 500 دینارەو لە مانگى داهاتوەوە بڕە پارەكە دەبێت بە هەزار دینار.

 

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی