2025-09-21 7340 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى نەوتى هەرێمەوە؛ بەغدا زیانێكى گەورەى پێدەگات

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان و لێدوانەکانى تایبەت بە لێکتێگەیشتنێکی نێوان بەغدا و کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان، هاوكات دوای وەستانی بۆ ماوەى نزیکەی سێ ساڵ، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، دەستپێبكاتەوە.

بەپێى زانیارییە فەرمییەكانى نێو راپۆرتەكانى وەزارەتى نەوتى عێراق، هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بە ڕێژەی 230 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ئەنجامدەدرێت، بێگومان ئەوەش لە کۆی 280 هەزار بەرمیل نەوت کە ئێستا هەرێم بەرهەمی دەهێنێت.

راپۆرتەكانى وەزارەتى نەوتى عێراق ئەوەیان ئاشكراكردوە كە ئەم بەرهەمە بەشێکە لە کۆی بەرهەمی عێراق کە بە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێنرێت.

هاوكات ئەگەر هەناردەکردن لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکات، ئەمە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 230 هەزار بەرمیل نەوت لە هەناردەکردنی باشور، لە کۆی ئەو 4 ملیۆن بەرمیل نەوتەى لە ڕۆژێکدا عێراق بەرهەمی دەهێنێت و لەرێى رێكخراوى ئۆپێكەوە رێى پێدەدرێت هەناردەى بكات، چونكە لە عێراق رۆژانە نزیکەی 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا پاڵاوتە دەكرێت، بە بەراورد بەو 3.4 ملیۆن بەرمیلەی کە ڕۆژانە هەناردەی دەکات.

بۆیە ئەگەر ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل لە کوردستانەوە هەناردەی جەیهان بکرێت، ئەوە بەشێک دەبێت لەو 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە نەوتەی عێراق ڕۆژانە هەناردەی دەکات، كه ئەمەش بە لێدەركردن لە هەناردەکردنی نەوتی باشور قەرەبو دەکرێتەوە.

بەمجۆرە، کاتێک جیاوازی تێچوی هەر بەرمیلێک لەبەرچاو دەگرین؛ کە لە باشترین حاڵەتدا لە باشور 6 دۆلارەو لە هەرێم 16 دۆلارە، ئەمە دەگۆڕێت بۆ زیانێکی 10 دۆلاریى لە هەر بەرمیلێك دا.

 كەواتە، بە سەرنجدان لەوەی ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە هەناردە دەکرێت، ئەمە بە مانای زیانی 2.3 ملیۆن دۆلاره لە ڕۆژێکدا بۆ عێراق، چونكە نرخى تێچوى هەردو نەوتەكە جیاوازەو بەمەش عێراق تا ئێستا نەدەتوانێت دەستبەردارى رێككەوتنەكە بێت؛ نەدەتوانێت بە هەرێم بڵێ بەشێوەى سەربەخۆ نەوت بفرۆشە، چونكە لە حاڵەتى دوەمیشدا بڕى هەناردەى نەوتى هەرێم لاى رێكخراوى ئۆپێك هەر لەسەر بڕى رێپێدراوى هەناردەى نەوتى عێراق حیسابى بۆ دەكرێت.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی