2025-09-20 7801 جار خوێنراوەتەوە

زەوییەكانی نزیك یاریگەی نەورۆز دەكرێنە شوقەو ڤێلا

 

پاش ئەوەى لاهور شێخ جەنگى چەندینجار داواى ئەوەى كردبو زەوییەكانى نزیك لە یاریگەى یانەى نەورۆز لە سلێمانى بدرێت بە یانەكەو رەتیكردبۆوە بكرێت بە باڵەخانەو ڤێلا، لەئێستادا بڕیاروایە لە رێى وەبەرهێنەرێكەوە بكرێت بە شوققەو ڤێلاو پرۆژەى نیشتەجێبون.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، لە دواى روداوەكەى لالەزار، زەوییەكانی نزیك یاریگەی نەورۆز، ئامادەكراون بۆ فرۆشتن و بڕیاروایە بدرێت بە وەربەرهێنەرێكى دیارى شارەكە و ئەویش ڤێلاو باڵەخانەى تێدابكاتەوە، ئەگەرچى پێشتر لاهورى شێخ جەنگى هەڕەشەى لە بەرپرسان و وەبەرهێنەرانى سلێمانى كردبو كە ئەو كارە نەكەن.

هاوكات، دواى روداوەكەى لالەزار دەستگرتن بەسەر پرۆژەكانى لاهوردا دەستیپێكردوە؛ ئەگەرچى دەبو شوێنەكەو زەوییەكانى تەنیشت یانەكەش پرۆژەى حكومەت بونایە نەك بەرپرسان و تاكەكەسى دەستڕۆیشتوى ناو حزبەكان، كە بە جۆرێك لە جۆرەكان ئەو زەوییانە دەكەن بە موڵك و پرۆژەى خۆیان.

لەلایەكى ترەوە عەلى حەمەساڵح سەرۆكى رەوتى هەڵوێست؛ لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى فەیسبوك نوسیویەتى: دەیانەوێت دەوروبەری یاریگەی نەورۆز لە سلێمانی ببەن و بیفرۆشن، داویانە بە دو كۆمپانیا تا بیكەن بە ڤێلا، هاوكات ناوبراو پرسیارى ئەوەش دەكات ئەرێ ئەم زەویبردنە نەبڕایەوە؟.

وەك عەلى حەمە ساڵح لەو پۆستەى فەیسبوك دا ئاماژەى پێداوە بەهاى زەوییەكان بایى 100 ملیۆن دۆلارەو دواشى كردوە بكرێت بە شارێكى وەرزشى، نەك ڤێلاو باڵەخانە.

جێى ئاماژەیە، پێشتر وەزارەتی شارەوانی داوای لە بەرپرسانی شارەكە كردبو، نابێت هیچ پڕۆژەیەك لە نزیك یاریگەی نەورۆز دروستبكرێت، چونكە سەرجەم زەوییەكان موڵكی حكومەتن.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، یاریگەی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە مانگى كانونی دوەمی 2021 و بە بڕى 12 ملیۆن دۆلار لەلایەن سەرۆكى بەرەى گەلەوە دەستكرا بە دروستكردنی، كە نزیكەى 15 هەزار تەماشاكەرى یارییەكان لەخۆدەگرێت و لە ئێستاشدا چونەژورەوە بۆ یاریگەكەش كراوە بە پارە.

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی