8   کاتژمێر پێش ئێستا 16605 جار خوێنراوەتەوە

نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا بۆ تورکیاو نێردەی تایبه‌تى تره‌مپ بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، وەکو نێردە بۆ "چاودێریکردنی به‌ره‌و پێشچونه‌كانى جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات‌و حکومەتی سووریا" سەردانی حەسەکەی کردووە.
 
باراك لەبارەی سەردانەکەی بۆ حەسەکەو کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە له‌ئێكسى خۆى نوسیویه‌تى، "هەر پێشنیازێک لەبارەی ئەوەی سەردانەکە چالاکی تێکدانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان یان یەکپارچەیی خاکی تورکیای لەخۆگرتبێت، بەتەواوی بێبنەمایەو هەر تۆمەتێک کە بوونی نەخشەیەک کە من هەرگیز نەمبینیبوو لەژوورێکی کۆبوونەوەدا کە هەرگیز تێیدا نەبووم، بەجۆرێک بەرژەوەندییەکانی تورکیای تێکدابێت، بەتەواوی گاڵتەجاڕییە".
 
تۆم باراک لەبارەی ڕێککەوتنی 10ی ئادار وتی، "ئەم ڕێککەوتنە تەنها بۆ سەقامگیریی‌و ئاسایشی سووریا گرنگ نییە، بەڵکو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی تورکیاو ئەمریکاش گرنگە".
 
دەشڵێت، "ئەرکی من وابووەو هەر واش دەمێنێتەوە  کە جەخت لەسەر پێشخستنی میکانیزمە هاوکارییەکان بكه‌مه‌وه‌ کە هەڕەشەکانی سەر سنوور کەمدەکەنەوەو پشتگیریی لەئامانجی گەورەتری ئاشتی‌و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەکەن".
 
ڕۆژی سێشەممە، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێنەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، "جێگەی شانازی بوو پێشوازیمان لەنوێنەری تایبەتی ئەمریکاو باڵیۆز تۆم باراک‌و ئەدمیرال براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کرد".
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەدا، لەکۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگیان تاووتوێکردووە کە "ئامانجیان پشتگیریکردن بوو لەیەکپارچەیی سیاسی لەسووریا، پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەو دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا".
 
تۆم باراک لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی رایگەیاندووه‌، "ئەمە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ دیدگای سەرۆکی ئەمریکا بۆ پێدانی دەرفەتێک بەسووریا، لەڕێگەی ڕێگەدان بەسوورییەکان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ هەموو سوورییەکانی دیکە لەهەوڵێکی نوێدا بۆ ئاشتی‌و خۆشگوزەرانیی هاوبەش".


  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

  • كۆمسیۆن نموونەی وەرەقەی دەنگدانی پارێزگاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

سەرەکی