9   کاتژمێر پێش ئێستا 8785 جار خوێنراوەتەوە

دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

بڕیاری خەرجکردنی مووچەو ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە، حکومەتی هەرێمیش تەنها یەک پابەندبوونی لەسەرە سەبارەت بەمووچەی مانگی هەشت، کە بریتییە لەناردنی 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ، به‌وته‌ى به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمیش، "ئه‌و 120 ملیاره‌ش ئامادەیە".

دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی کوردستان، هەوڵەکان چڕ کرانەوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت، ڕۆژی سێشەممە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سێ وەزیری کورد لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە، سوودانی بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی بە وەزیرە کوردەکان دا.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكردووه‌، داهاتەکەیان کۆکردووەتەوەو 120 ملیار دیناریش ئامادەیە، هەرکاتێک بەغدا ئاگاداریان بکاتەوەو بڕیاری دەستپێکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدات، ئەوا لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێردا تەواوی پارەکە بەکاش دەدەنە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

ناردنی داهاتی ناوخۆ پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان نییە، چونکە لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، سەرپشککرا لەوەی مانگانە 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا بنێرێت. 

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ د.ئومێد سه‌باح سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایكرد، 240 ملیار دیناریان بۆ مانگه‌كانى 8و9 ئاماده‌كردووه‌و هه‌ركات به‌غدا بڕیارى ناردنى مووچه‌ بدات، ئه‌وانیش ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌ده‌نه‌ به‌غدا.

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

  • كۆمسیۆن نموونەی وەرەقەی دەنگدانی پارێزگاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

سەرەکی