14   کاتژمێر پێش ئێستا 10368 جار خوێنراوەتەوە

كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی داوادەکەن، بۆرسەیەکی تایبەت بەدیاریکردنی نرخ بۆ مریشک بکرێتەوە، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خاوه‌نى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان زیانێكى گه‌وره‌یان پێده‌گات".

نازم عه‌بدوڵڵا جاف سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "داوامان لەوەزارەتی کشتوکاڵ کردووە هەستن بەدانانی میکامزمێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنی بۆرسەیەکی دیاریکردنی نرخ بۆ مریشک کە لەڕێگەی کۆمەڵەکەمانەوە بێت کە تیایدا نرخی مریشک لەڕۆژدا دیاریبکرێت، نەک کاتێک مریشک لەناو کێڵگەکان باردەکرێت دەفرۆشرێت پاشان نرخ دیاریدەکرێت، کە ئەمه‌ش زیانی زۆرە بۆ خاوەن کێڵگەکان".

ده‌شڵێت، "حکومەت دەتوانێت ئەوکارە ڕێکبخات‌و له‌ڕێگەی کۆمەڵەکەمانەوە بیکات‌و نرخ دیاریبکرێت‌و پاشان بخرێتە بازارەوە، زۆر دەمێکە داوامان لەحکومەت کردووە نرخ بۆ مریشک دابنێت، به‌ڵام تائێساش نەکراوە".

نازم جاف نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بەوەزارەتی کشتوکاڵ بەکردنەوەی مۆڵەت بۆ دامەزراندنی کێڵگەی پەلەوەری، بێئەوەی ڕاوێژێک لەگەڵ کۆمەڵەکەیاندا بکات، چونکە هەرێم ساڵانە پێویستى بە147 هەزار تۆن مریشکە، بەڵام بەرهەمیان دەگاتە 400 هەزار تۆن، هەربۆیە به‌پێویستى ده‌زانێت، "حکومەت‌و وەزارەت بازاڕ بۆ ئەم کەرتە بکەنەوە نەک زیانیان پێبگەیەنن بەزیادکردن‌و پێدانی مۆڵەت".

سەرۆکی کۆمەڵەكه‌ داواش دەکات، وەزارەت کاربکات بۆ ئەوەی سەربڕیخانەکان مریشک لەخاوەن کێڵگەکان بکڕنەوە، مریشکی زیندوو قەدەغەنەکرێت لەچونی بۆ شارەکانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێراق.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داواشدەکات، حکومەتی هەرێم وەک حکومەتی عێراق بڕیار دەربکات چیتر مریشکی بەستوو نەیەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌، چونكه‌ وه‌كو وتى ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت، "پشتیوانیەکی گەورە ده‌بێت بۆ خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی مریشک".

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

  • كۆمسیۆن نموونەی وەرەقەی دەنگدانی پارێزگاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

سەرەکی